شیرکوتک، ئاڵقه‌تیز، شیرکتک، خوشیلک، گیایه‌کی دوو ساڵانە لە تیرەی "شەوبۆکان"(Brassicaceae). گیایەکی شیرداری گه‌ڵاسه‌وزه شیره‌که‌ی بۆ ڕه‌وانی زۆر باشه، بۆ سه‌فراش بێ وێنه‌یه، تنۆکێک له شیره‌که‌ی تێکه‌ڵ ئیسکانێک ئاو ده‌کرێ و تێکه‌ڵ ده‌کرێت، نیوه ئیسکانێک بۆ پیاوی گه‌وره به‌سه که بیخواته‌وه به‌سه‌ر و ژێر وه‌کار ده‌که‌ێت، که زۆر پێی تێکچوو ماستاوێکی ترشی بدرێتی که بێ هۆشیش بووبێ وه‌هۆش دێته‌وه. شیره‌که‌ی بۆ بیرۆش زۆر باشه که به‌سه‌ری داکرێ، ده‌یسووتێنێ. تۆمی خوژیلک هەمان خوژیلکە کە ورد و تۆزێکیش درێژە و بە شێوەی ئاسایی دوو رنگیان هەیە کە یەکیان سوور و تامی تاڵە و ئەویتریشیان سوورێکی تۆخە.