خه‌ڕنووک، گیایه‌که به به‌ره‌که‌شی هه‌ر ده‌ڵێن خڕنووک، به‌ڵامکه به‌ره‌که‌ی ووشک بۆوه مه‌حچه‌چه‌ی پێده‌ڵێن، به‌ره‌که‌ی درێژووکه و تفته وه‌کوو گورچیله‌یه، ئه‌گه‌ر به تازه‌یی و ته‌ڕیی بکوترێ و کاتژمێر و نیوێک له‌گه‌ڵ زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ی بشڵه‌قێ وه‌کوو ڕۆنی لێدێ، ئه‌وسا له‌سه‌ر په‌ڕۆیه‌که‌وه له‌سه‌ر چاوی ژاندار (ئێشاو) دانێ به نیوکاتژمێر ژانه‌که‌ی ده‌شکێنێ، به‌ره‌که‌ی تام و به‌ڵغەی تووتن له ده‌ست دێنێ بۆ نه‌خۆشی شه‌کریش زۆر باشه، ئه‌و به‌ڵغه‌ی که له تووتن چنین به ده‌سته‌وه ده‌نووسێ و وه‌کوو قیلی لێ ده‌کا، که به گوڵای خڕنووک بشۆرێ وه‌کوو سابوون که‌ف ده‌کات و چڵکه به‌ڵغه‌که‌ی ده‌بات. خاوه‌ن ئاژه‌ڵیش خڕنووکی ووشک له ناو (کۆزی) کاره‌گه‌لدا ڕاده‌خه‌ن تا جێگاکه‌یان پیس نه‌بێ.
جۆره به‌رێکه له به‌ره‌کانی دار مازوو له مازوو گچکه‌تره وه‌کوو خڕنووکی وایه. (ف.ک.)