تروزی، هاروێ، خه‌یار چه‌مبه‌ر، خه‌یاره چه‌مه‌ره، به‌ری ڕووه‌کێکه به ناوی خه‌یار که ته‌رزی له‌سه‌ر ئه‌رز ڕاده‌کێشێ و لە بنەماڵەی "کولەکەییەکان" Cucurbitacea یە، خه‌یار چه‌مه‌ره له خه‌یاری دیکه باریکتر و ترێژتره و پێچاوپێچی زۆره و ڕه‌نگی تۆزێک له خه‌یار کاڵتره، پێش گه‌یشتن یانێ به ته‌رچک و ناسکی ده‌خورێ و که پیر و زه‌رد بوو، بۆ خه‌یار تۆم ڕایده‌گرن و ساڵی داهاتوو تۆوه‌که‌ی ده‌چێننه‌وه، له‌م کاته‌دا پێی ده‌ڵێن "کالیار". خه‌یار چه‌مه‌ر بۆ له‌ش زۆر باشه و وه‌ک ده‌رمان به‌کاری دێنن، هه‌ر وه‌ک خه‌یاری دیکه سالاد و خه‌یاروماست و دۆغڵمه و ترشی لێ دروست ده‌که‌ن، به‌لآم تام و چێژی خه‌یاری دیکه‌ی نییه و زۆرتر ده‌کرێته ترشیی. سه‌یری تروزی و خه‌یار بکه.
به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن C. serpent.