ڕووه‌کێکه له ڕیزی "دوو له‌تکه‌ییه په‌ڕه‌گه‌ڵ جیاکان" دا که تیره‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان به ناوی "خه‌نه" Lythracees پێک دێنن. دارخه‌نه دارێکه به به‌رزی ٥ تا ٦ میتر و لقه‌کانی له یه‌ک ئاستدا به داره‌که‌وه ڕواون، لقه‌کانی له تاڵی ورد که له دڕوو ده‌چن داپۆشراون. گه‌ڵاکانی هێلکه‌یی و نووک تیژن و درێژیان له ٢ تاکوو ٣ سم ده‌بێ، گوڵه‌کانی چه‌رموو و بۆن خۆشن و به کۆمه‌ڵ ده‌ڕوێن. ئه‌م داره له گه‌رمه‌سێر به‌تایبه‌تی له وڵاتی مه‌راکیش، میسر، تونس، جه‌زایر، هیند و ئێران‌دا ده‌ڕوێ. به‌هۆی قه‌ڵه‌مه کردن و تۆ‌و و ڕیشووه‌که‌ی زیاد ده‌کا و ده‌بێ ئاویاری بکرێ. به‌رهه‌مه‌که‌شی که ته‌نیا گه‌ڵاکه‌یه‌تی هه‌موو ساڵێک له نێوه‌ڕاستی هاوین تاکوو نێوه‌ڕاستی پاییز ٢ تا ٣ جار که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ. گه‌ڵاکه‌ی ئاهاڕن و کچ و ژن ده‌ستوپه‌نجه و لاق و زڵفیانی پێ ڕه‌نگ ده‌که‌ن و خاڵی پێده‌کوتن، که هه‌مان خه‌نه‌یه. له گه‌ڵای خه‌نه‌دا گولوگوزێد و ماده‌ی ڕه‌نگی و ئه‌سیدی هنوتانیک Hennotannic acid هه‌یه. کورد ئه‌ڵێن: مووخۆرکه ده‌وه‌رێنێ و بینایی چاو به‌هێز ده‌کا و بۆ ده‌رمانی سه‌رمابردوویی به‌کاری دێنن. هه‌ر ئه‌م خه‌نه‌یه بۆ خه‌نه‌به‌ندانی بووک و زاوا به‌کاری دێنن.
به فه‌رانسه‌یی Henne ی پێده‌ڵێن.
خه‌نه له هه‌ڵبه‌تی فولکۆری و هه‌ڵبه‌ستی هۆنه‌رانی گه‌له‌که‌ماندا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یان.
پات هاوه که‌وش هه‌مه‌دانـــه‌وه
زڵفت هاوه خه‌نه‌ی توسرکانه‌وه
"فولکۆر"
سبه‌ینێ جرژنه رۆحم حازره بۆ قۆچی قوربـــــانت
به خوێنم با "خه‌ناوی"بێ ده‌س و په‌نجه‌ی بلوورینت
"عه‌لی که‌ماڵ باپیر"