تیره‌یه‌کی گه‌وره له ڕووه‌کی "دوو له‌تکه‌یی یه جام پێوه‌نه‌کان" Dicotyledonse Gamopetqles که زۆرتر به شێوه‌ی بنچک و دارن و هێندێک جار وه‌ک ڕووه‌ک ده‌ڕوێن و زۆربه‌یان هی شوئنه گه‌رمه‌کانن. گه‌لآی ئه‌م جۆره گیا سه‌ده و تۆخن و گوڵه‌کانیان نێو و مێ و ٤ تا ٥ به‌شیان هه‌یه، کاسه‌ی گوڵی هێندێکیان ڕه‌نگی جامی گوڵه‌که‌یان به‌خۆوه گرتووه و له هێندێکیاندا، په‌ڕه‌ی کاسه‌گوڵه‌کان له یه‌کتر جیا بوونه‌ته‌وه. به‌ری ئه‌م جۆره ڕووه‌که کیسه‌یی یان له قۆخ و شێڵانه Drupe ده‌چن و هێندێکیشیان ژه‌هراوین.