گه‌زگه‌سک، گه‌زگه‌ک، گه‌زنه، ڕووه‌کێکه که مرۆڤ ئه‌گه‌زێ، زۆرتر له ناچه گه‌رمه‌کاندا ده‌ڕوێ و به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه و گوڵه‌کانی سوور، زه‌رد یان چه‌رموون، مێشی هه‌نگ له سه‌ر گوڵه‌کانی ده‌نیشن و شیره‌ی گه‌ڵه‌کانی ده‌مژن، دێک کراوی گه‌لآکانی بۆ نه‌خۆشی ڕۆماتیسم و ئاوسانی میزڵدان و به‌ردی میزڵدان باشه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م گیایه د.معین ده‌ڵێ: خه‌له‌نگ Erica ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "خه‌له‌نگه‌کان" Ericacees که هه‌م به شێوه‌ی بنچک و هه‌میش وه‌ک ڕووه‌ک هه‌یه و نزیکه‌ی ٤٠٠ جۆری ناسراوه ه‌ک زۆربه‌یان له ئافریقا و ناوچه گه‌رم و نیوه‌گه‌رمه‌کاندا ده‌ڕوێن.
به فه‌رانسه‌یی Bruyereی پێ ده‌ڵێن.