خه‌روه‌نگ، هه‌ربه‌گ، غه‌ربه‌نگ، خه‌ربه‌ند، گیایه‌که به‌رێکی وردی وه‌ک تۆم خه‌شخاڵی هه‌یه، گەڵاکانی وه‌ک گه‌ڵای دار هه‌نجیر وایه، له‌و شوێنانه‌ی هه‌وا چوار وه‌رزی هه‌یه، ئه‌م گیایه یه‌ک سالآنه و هه‌موو ساڵێک ده‌بێ بچێندرێ، له شوێنی گه‌رمه‌سێر زۆر باڵا ده‌کا و وه‌ک دارێکی چووکه‌ی لێ دێ و هه‌موو ساڵێک به‌رهه‌م ده‌دا، به‌ره ورده‌کانی ئه‌م گیایه زۆر چه‌ورن و ڕۆنی لێ دگرن، له پێستی به‌ره‌که‌یدا مه‌وادێکی ژه‌هراوی هه‌یه و خواردنی زۆر زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێ، ڕۆنه‌که‌شی بۆ ده‌رمان به‌کار دێنن. ئه‌م گیایه‌ک جۆرێکه له "کڕنگ".
سه‌یری کڕنگ بکه.