گیا ئه‌سریلک، گیاچرش، چرێش، سرێش، گیاسرێش، گه‌ڵای سرێش، بۆنخۆشه، گیایه‌کی کوێستانیی یه و هه‌وه‌ڵی به‌هار سه‌وز ده‌بێ و چه‌ند مانگان ده‌وام دێنێ، گه‌ڵای باریک و سێ کوزه و درێژیان لە ٣٠ تا ٤٠ و پانیەکەشیان لە یەک تاکوو ٢ و نیو سانیتمیتر دەبێ و نێو قڕۆڵه. خوژە یەکێک لە گیا خۆڕستەکانی چیاکانی کوردستان و سەر بە له تیره‌ی "سوێسنیه‌کان " Liliaceae ە. گوڵەکانیشی زەرد و هێشوویین و لە ١٠ تاکوو ٣٠ سانیتمیتر هێشووەکانیان درێژە.
خه‌ڵک چێشتێکی خۆش و به‌تامی به تاوی "چێشتی خوژه" یان "خوژاو"ی لێ دروست ده‌که‌ن. ڕیشووه‌که‌ی دوای وشک کردن و هاڕیین ده‌بێته گه‌ردێک که له کاتی پێویستدا به ئاو ده‌یگرنه‌وه و هه‌ویرێکی شلی قاوه‌یی لێ دروست ده‌که‌ن که چه‌سپێکی زۆر به‌هێزی به ناوی "سه‌رێش" لێ دروست ده‌که‌ن که بەتایبەت بۆ پینه کردنی کاغه‌ز زۆر باشه. له کورده‌واری دا که لاقی مه‌ڕو مالآت ده‌شکێ به‌م چه‌سپه و چه‌پکه کسکێک دیگرنهوه تاکوو ده‌گرسێته‌وه.
لە کودەواری خۆماندا بەم گیایە دەڵێن خوژە یان خوژێ کە لە سەرەتادا وشەیەکی رەسەنی ئەشکانیە و بە مانای دامرکێنەری وەرەم کردووی نێو لەش دێ.
خوژە دەرمانی باشە بۆ کرمی نێو زگ و هورگیش بەهێز دەکا.
خوژە لە ژیانی رۆژانەی کوردیش‌دا جێگای خۆی کردووەتەوە بە جۆرێک کە لە مەتەڵ و قسەی نەستەقدا بەکار دێ، وەک ئەم کورتە نووسینەی مامۆستا فازیل سوڵتانپەنا:
لە ناوچه‌ی ئێمه‌یش نێوکەی " خوژه "یه! جاریی وا پێش دەهات له گفتۆگۆی دوو کەس یان چەن کەس، یەکێکیان باسێکی خۆی یان وشەێکی دەدرکان و یەکێک لەوانیتر بەدڵی نەدەبوو، دەیکوت : دەک به " خوژە"ی کوڵاو بیت. دیاره " خوژه " کاتێک دەکوڵێت نەرم و شل دەبێت. ئەمەیشیان وەک پێناسەێک بۆ ئەو کەسە دەکوت کە لەو چیرۆکه باسەیدا لاوازی تێدا بووبێت!!
خوژە دەرمانی باشە بۆ لەش، لەم هۆنراوەیەی شێخ رەزاشدا دەردەکوێ کە بۆ دەرمان دەبێ:
خوژە تۆ بۆ گەل و هۆز پرشنگی هاتیی
خوژە وابزانم گوڵی ئاواتـــــــــــــــــــی
دم بەیان شنەی شەماڵـــــــــــــــــــــــی
پڕ لە تین و ساغی و خەیاڵــــــــــــــــی
رفێنەری خوژوزامی دەروونـــــــــــــی
رووناک دەری لەش و دڵیی لە زەبوونی
مامۆستا قانعیش دەڵێ:
خوژە گەڵا لوول، قومام کڵاو لار
تریشکە و تەڕلە، هەزاران هەزار