خوورمالوو، دارێکی چوار تا پێنج میتره له تیره‌ی "Ebenaceae که تیره‌یه‌کی نزیک به تیره‌ی "زه‌یتوونیی یه‌کان" Oleacees، میوه‌که‌ی له ته‌ماته ده‌چێ، به‌ڵام ڕه‌نگی زه‌رد و له کاتی پێگه‌یشتندا سوورێکی تۆخه، پێستێکی سووری هه‌یه، پێش پێگه‌یشتن تامی مزره که پێگه‌یشت تامی شیرین ده‌بێ، ئاخرو ئۆخری پاییز پێده‌گا، داره‌که‌شی وه‌ک داری سێوه و گه‌ڵاکانی پان و ڕه‌نگێکی سه‌وزی جوانیان هه‌یه.
به فه‌رانسه‌یی Plaqueminier kaki و Persimonia kaki و Coing de chine ی پێ ئه‌ڵێن.