قه‌سپ، به‌ری داری خورمایه که دارێکی به‌رزی هه‌رمیانیی یه، زۆر شیرینه و به هێشوو ئه‌یگرێت (ف.خ.)
خورما دارێکه له تیره‌ی "دارخورمایی یه‌کان" Palmacees و یه‌کێکه له گرینگ‌ترین داره‌کانی ده‌شته گه‌رمه‌کان مەندەلی و قەسری شیرینی کوردستان وڵاتانی ئافریقا، به‌ری دار خورما که هه‌مان خورمایه خواردنێکی زۆر گرینگی عه‌ره‌بانه چوونکه شیرینه و شه‌کرێکی زۆری تێدایه، به جۆرێک که %٥٠ تاکو %٧٠ خورما شه‌کره و مه‌وادی کانیی وه‌ک پتاسیۆم، فسفۆر، کلسیۆم، مینیزیۆم، ئاسن و ڤیتامینه‌کانی A و B و هێندێک له ڤیتامینه‌کانی C و Eشی تێدایه. سه‌د گره‌م خورما سێ سه‌د "کالوری" گه‌رما به له‌ش ده‌دا، دار خورما له ده تاکو بیست میتر باڵا ده‌کا و قه‌ده‌که‌ی ڕووتاوه‌ته‌وه و تاکوو سه‌رێ و له سه‌ره‌وه پاپۆنه‌یه‌کی له گه‌ڵا و خورمای هه‌یه، گه‌ڵاکانیشی پان و له درێژییدا ده‌گه‌نه پێنج تاکو شه‌ش میتر. ئه‌گه‌ر داری خورما بقڵیشێ شه‌ربه‌تێکی لێ ده‌ڕژێ که ده‌کرێته شه‌کر یان ده‌یکه‌نه شه‌راب. له خورماکه‌ش زۆر شتی وه‌ک ئه‌لکول، شه‌راب و شیرینی دروست ده‌کێ.
قه‌ندی ناو قه‌ندان خورمای مه‌نـــــده‌لی
شووه‌که‌ت لێی داوی یان خۆت ئه‌شه‌لی
"فۆلکۆر"
یەکێک لە وێنەکان (ئەوەی خورماکان لە سەر ئەرزن) لە فەیسبووکەکەی کاک عەلی نیدئازەرەوە وەرگیراوە کە دیمەنێک لە خورمای قەسری شیرینی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
به فه‌رانسه‌یی Dattier و Palmier پێ ئه‌ڵێن.