خاکشیر دەیمی، کونجی دەیمی، شیرین شاتەڕە، ڕووه‌کێکی خۆرسته که له ده‌شت و نێو باخ و بناری کێودا ده‌ڕوێ و به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته هه‌شتا سانتیمیتر و له تیره‌ی "خاجییه‌کان" Cruciferes (ده‌توانین بڵێین هه‌موو ڕووه‌کێک که بۆ تفاقی ئاژه‌ڵی ماڵی بشێ سه‌ر به‌م تیره‌یه)، له‌قه‌کانی باریک و گه‌ڵاکانی درێژ و شڕن و گوڵه‌کانی چووکه و زه‌ردن، کلووی به‌ره‌که‌ی به درێژایی پانزده تا سی و پێنج سم ده‌بێ و ده‌نکه‌کانی به قه‌د ده‌نکی خه‌شخاش ده‌بن و به دوو ڕه‌نگی سوور و ئامڵ سووری تام تاڵن. له تۆوی خاکشیر دا ڕۆنێک ده‌ست ده‌که‌وێ که مه‌وادی لینولیک ئه‌سید Linoleic asid، ئولیک ئه‌سید Oleic asid، ئروسیک ئه‌سید Erucic asid، پالمی تیک ئه‌سید و ستاریک ئه‌سید Stearic asid ی تێدایه. بۆ ده‌رمانی سه‌فرا و سه‌ره‌گێژه و کارکردنی ڕیخۆڵه‌کان باشه. له هێندێ شوێندا ناوی لاتینیه‌که‌ی ئه‌م ڕووه‌که به Siaymbrii irionis نووسراوه.
ئه‌م جۆره ڕووه‌که زیاتر له یازده جۆری له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه و دوو جۆری سه‌ره‌کیی هه‌یه که ئه‌مانه‌نه:
S. Gaubae
S. integerrimum
بێجگه له ئێران له ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه، پاکستا، قه‌فقاز، ئێراق، تورکمه‌نستان و زۆر شوێنی دیکه‌ی ئاسیادا ده‌ڕووێ.
به فه‌رانسه‌یی Semence de sisymbre و Semence de velar ی پێده‌ڵێن.
فه‌رهه‌نگی کوردستانی(ف.ک.) نه‌مر گیوی موکریانی له‌سه‌ر ئەم ڕووه‌که ده‌ڵێ: گیایه‌کی به‌هاری باڵابه‌رزه، تۆوێکی هه‌یه وه‌ک تۆوی تووتن له گه‌ڵ شیری کچان تێکه‌ڵ ده‌کرێ بۆ فێنکی ده‌درێ به منداڵ.
سەیری شیرین شاتەڕە بکە.