توخم سفێ، گیایه‌که له ده‌سته‌ی Hedysarees و له تیره‌ی "تێکه‌ڵاوه‌کان" Legumineuses که گه‌ڵاکانی له سێ گه‌ڵای چووکه‌تر پێک هاتووه و ڕه‌نگیان په‌مه‌یی یه و هێڵێکی ئه‌رخه‌وانی له‌سه‌ره، لاسکه‌کانی ناسک و باریکن و بالآی ده‌گاته ٦٠ سم، که ده‌یچێنن تا ٧ ساڵ ده‌ڕواته‌وه و هه‌ر ساڵ چه‌ند ده‌ڕوێته‌وه و ئاڵفی ماڵاته. ئه‌مانه‌ش چه‌ند جۆری خاشهن، O. hetrophylla ، O. persica و O. sativa.
به فه‌رانسه‌یش Esparcet ی پێده‌ڵێن.