بێجگه له‌م ناوه‌ی سه‌ره‌روه، خاش, خشخاش، خاشخاش، سەبیلە گیا، گوڵ تریاک، ره‌به‌نۆک، "گورز ڕۆسته‌م" و "گوڵه خاشکه"یشی پێ ئه‌ڵێن، گیایه‌کی لاسک باریکه و گه‌ڵاکانی درێژ، زڵ و ددانه‌دار و نووک تیژن. خه‌شخاشی چه‌رموو گوڵه‌کانی چه‌رموون و خاشخاشی ڕه‌ش گوڵه‌کانی سوور یان به‌نه‌وشن ه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش له بن گوڵه‌کانیه‌وه‌یه. ئه‌م ڕووه‌که له تیره‌ی "کوکناریه‌کان" Papaveracees ه‌کانه، به‌رزیی یه‌که‌ی ده‌گاته یه‌ک میتر، به‌ره‌که‌ی وه‌ک جامۆڵه‌یه و دوای وه‌رینی گه‌لآ و گوڵه‌کانی ده‌رده‌که‌وێ، له دیوی نێوه‌وه‌ی ماڵ ماڵه ه له نێو ئه‌و مالآنه‌دا تۆمی ورد وردی ڕه‌نگ چه‌رموو هه‌ن که دیخۆن یان ڕۆنه‌که‌ی ده‌گرن، تۆکڵی کلووی خاشخاش کاتێک گه‌وره بوو، به هۆی ئامیرێکی تایبه‌تی یه‌وه ده‌یڕووکێنن و شیره‌یه‌کی سپی لێ دێته ده‌رێ که پاش وشک بوونه‌وه ڕه‌نگی قاوه‌یی به خۆیه‌وه ده‌گرێ که هه‌مان شیره‌ی تریاکه که دوای کۆکردنه‌وه و شێلاندن به کاری ده‌به‌ن، کوڵێندراوی تۆکڵی وشکی خاشخاش بۆ ده‌رمانی که‌م کردنه‌وه‌ی ژان و ده‌رمانی سکچوونی ئاسایی و سکچوونی خوێنی ده‌که‌ڵکه. له هه‌ر هیکتار (10000 بیتری چوارگۆشه)زه‌ویدا نزیکه‌ی 18 تا 22 کیلوگره‌م شیله‌ی تریاک ده‌ست ده‌که‌وێ. تریاکیش مه‌وادێکی مه‌خه‌ده‌ری به‌هێزه و هۆیه‌که‌شی مه‌وادی شیمیایی مکونین Meconin و ئالکالوئیده‌کانییه‌تی. له تریاکدا ئکسالیک ئه‌سیدیش هه‌یه و بێجگه له‌مه‌ش نزیکه‌ی 25 جۆر ئالکالوئیدی تری تێدایه که به ناوبانگترینیان ئه‌مانه‌ن: مورفین Morphine، کودئین Codeine (ئه‌مه‌یان زۆر ژه‌هراوی یه)، نارکۆتین Narcotine، نارسیئن Narceine و پاپاورین Papaverine. له تایفه‌ی خه‌شخاش زۆر گوڵی دیکه جیا ده‌بنه‌وه که من ناوی نۆدانه‌یان ده‌نووسم:
1. Papaver rhoeas ئه‌مه‌یان لاسکێکی تووکنی هه‌یه و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانی له 70 تا 100 میلم پانن، ڕه‌نگی سوورێکی تۆخه و له نێوه‌ڕاسته‌وه ڕه‌شه.
2. P.agemone ئه‌مه‌یان ڕه‌نگی تۆزێک له‌وه‌ی یه‌که‌م کاڵتره و له ئه‌وه‌ی یه‌که‌م و چواره‌میش چووکه‌تره و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانی 20 تا 60 میلم و ئه‌وه‌نده ده‌وام ناهێنێ و زوو ده‌وه‌رێ.
3. P. hybridum ئه‌مه‌یان وه‌ک گوڵیی دووهه‌م ده‌چێ به‌لآم خونچه‌که‌ی خڕتره و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانی تۆختره.
4. P. dubium ئه‌مه‌یان به‌ده‌وامتره و ڕه‌نگی له‌وانیتر کاڵتره، لااسکی هه‌ر وه‌ک ئه‌وانیتر تووکنه و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی له‌وانیتر پانتره و ده‌گاته 30 تا 60 میلم. له نێوه‌ڕاسته‌وه وه‌ک ئه‌وانیتر ڕه‌ش نییه، ئه‌گه‌ر بیبڕی شیرێکی چه‌رمووی لێ دێ.
5. P. somnifrum گوڵه‌که‌ی تۆزێک زله و ئه‌گه‌ر بیچێنن تا چه‌ند ساڵ ده‌ڕوێته‌وه و بالآشی به‌رزه، گه‌لآکه‌شی سه‌وزێکی بۆره و په‌ڕه‌ی گوڵه‌که‌ی له سه‌ره‌وه به‌نه‌وشه و به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی گوڵه‌کانی ڕۆشن و دواتریش مه‌یله‌و چه‌رموون، په‌ڕه‌کانی تا 180 میلم پان ده‌بن.
6. P. radicatum وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو تووکنه و بالآی کورته، ڕه‌نگی گوڵه‌کانی زه‌ردن، دوای بڕیین شیرێکی زه‌ردی یان چه‌رمووی لێ ده‌ڕژێ. په‌ڕه‌کانیشی 20 تا 40 میلم پانن, خونچه‌که‌ی نه‌رم و تووکنه و درێژیه‌که‌ی دووجار له پانیه‌که‌ی درێژتره، ئه‌مه‌یان زۆرتر له چیا ده‌ڕوێ.
7. Glaucium flavum گوڵه‌که‌ی زله و زه‌رده و بالآشی به‌رزه، گوڵێکی چه‌ند ساڵه‌یه و په‌ڕه‌کانی له 60 تا 90 میلم پانن.
8. Meconopsis cambrica گوڵه‌که‌ی زه‌رد و په‌ڕه‌کانی له 50 میلم پانترن و زۆرتر له شوێنی نمدار و سێبه‌ردا ده‌ڕوێ.
9. Chelidonium majus گوڵه‌که‌ی نه زل و نه چووکه‌یه و ڕه‌نگیشی زه‌رده و بالآی به‌رز و لاسکه‌که‌ی زۆر ته‌رچکه و زوو ده‌شکێ، په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانیشی له 20 تا 25میلم پانن.
ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆری ئه‌م به کوردی:
خاشخاشکه کچه، ئه‌مه‌یان ڕه‌نگی گوڵه‌کانی سووره. خاشخاشکه کوڕه، ئه‌مه ڕه‌نگی گوڵه‌کانی چه‌رموون. خاشخاشکه ماره، ئه‌مه‌یان گوڵه‌کانی گه‌ره‌تره، گوڵبه‌ڕه‌کانی ئه‌رستوورتره و خونچه و ساقه‌تی خونچه‌کی پێش پشکوتن وه‌ک سه‌ر و ملی مار ده‌چێ. ڕه‌نگی گه‌ڵاکانی سه‌رزێکی مه‌یله‌و شینن، له قه‌راغ جاده و به‌ر دیواری ته‌لان و که‌نده‌ڵانه‌وه ده‌ڕوێ. ئەم جۆرانەیان تەنیا گوڵن و لەوە ناچێ هیچ مەوادێکیان لێ وەدەست بێ.
بەرهەم هێنانی خەشخاش لە پێشدا ٣٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین لە خوارووی میانڕوداندا دەستی پێ کرد. سۆمەرییەکان بەم گیایە دەڵێن گیای لەزەت، شێوەی بەرهەم هێنانی خەشخاش دواتر گەیشت بە ئاشورییەکان و پاشانیش بە بابلیەکان و لەوێشەوە رێگای گرتەبەر بۆ میسر. لە سەدەی سێزەدی پێش زایین، دەوارانی تەڵایی بەرهەم هێنانی ئەم گیایە بوو لە تبس پێتەختەی میسردا، بازرگانەکانی تریاک لە میسرەوە بەرەو کارتاژ، یۆنان و ئوروپا دەیانبرد. دوای ئەوە بەرهەم هێنانی خەشخاش لە قیبریس پەرەی گرت و تریاک یەكێک لە گرینگ‌ترین بەرهەمە دەرمانیەکانی وڵاتی یۆنان لەو کاتانەدا بوو، لە رێگای هێرشی ئەسکەندەر بۆ سەر ئێران و هیند، خەشخاشیش گەیشتە ئەو وڵاتانە. لە سەدەی چوارەمیشدا تریاک رێگای لە چینیش کەوت. بەڵام دوای سەدەکانی نێوەڕاست و لە رێگای سەفەرەکانی سەر دەریاکانەوە وڵاتە ئوروپاییەکان سەرنجیان بۆ لای توجارەتی پڕ دەسکەوتی تریاک راکێشرا.
بەکارهێنانی تریاک بۆ رابۆرادن لە سەدەی پانزدەی زایینییەوە لە ولاتی چیندا دەستی پێ کرد. لە سەرەتادا لەبەر کەمی و گرانییەکەیەوە کەم دەست دەکەوت. بەلام دواتر لە سەدەی حەڤدە بەدواوە توجارەتی تریاک رووی لە زیادبوون کرد و ئەو کاتە شێوەی زیادتری بەکارهێنانی مرۆڤی تووشی تووشبوون کرد. لە ساڵی ١٧٢٩ وە بەکارهێنانی تریاک لە وڵاتی چین قەدەغە کرا. زیاد کردنی توجارەتی ئینگلیزیەکان و کڕینی زیاتری تریاک لە هیندەوە لە بەرامبەری چییەکاندا، ئەوانی مەجبوور کرد لەو تریاکەی کە لە هینددا بەرهەم دێ بەکار بێنن.
دژایەتی ئەمپراتۆری چین لە بەرامبەر بار کردنی بارە تریاکەکانیان لە بەندەرکانی ئەو وڵاتە بوو بە هۆی دوو شەڕی تریاک کە لە ساڵەکانی ١٨٤٠ و ١٨٥٨ دا لە نێوان بریتانیا و چیندا رووی دا. چین لە هەردوو شەڕەکاندا شکستی هێنا و ئینگلیزییەکان توجارەتی تریاکیان لە سەرانسەری چیندا بەدەست هێنا. بەرە بەرە بەکارهێنانی تریاک لە چیندا زیادی کرد بە جۆرێک کە تاکوو ساڵی ١٩٥٠ زیاتر لە یەک چوارەمی پیاوانی چینی بوون بە تریاکی.
لە سەرانسەی جیهاندا پێش لە سەدەی نۆزدەهەم، بەکارهێنانی تریاک بۆ خۆشی و تووش بوون زۆر بە کەمی رووی دەدا.
به فه‌رانسه‌یی Pavot somnifere و به ئینگلیزی Opium poppy, poppy, opium plant, white poppyی پێده‌ڵێن.
گوڵی خاشخاش و گوڵی کوهکه‌ن
گوڵی پایتۆنیا، ڕه‌ونه‌قی چه‌م
"پیره‌مێرد"