هل، گیایەکە لە بنەماڵەی Zingiberaceae، کە گیایەکی خۆڕستی هیندوستان و دەوروبەریی ئەو ناوەچەیە یە، بەڵام ئێستا لە وڵاتانی نیپاڵ، ڤیەتینام و ناوەندی ئامریکا و گوتمالادا دەیچێنن و بالای لە ٢ تا ٤ میتر بەرز دەبێ و گوڵاکانیشی لە ٤٠ تا ٦٠ سانیمیتر درێژ دەبێ، گوڵەکانیشی سپی یان پییەکی کاڵن و گەورەییەکەیان لە ٣٠ تا ٦٠ سانتیمیتر بڵاو دەبێتەوە.
حل لە ساڵەکانی ١٢٠٠دا گەیشتووەتە ئوروپا. حل بەرێکی ورد دەگرێ و لە لای خوەمان و بەتایبەتی لە هیندوستاندا لە چێشت لێنان و لە نێو خواردنەوەی وەک قاوە و چاییدا بەکاری دێنن. لە کۆمەڵە کوردەواریشدا لە نێو چایی دەکەن بۆ تام.