خه‌یزه‌ران، ڕووه‌کێکه قه‌فقه‌ف له تیره‌ی "گه‌نمییه‌کان" Graminées، و سه‌ر به ده‌سته‌ی "دانه‌وێڵه‌کان" Céréales، له شوێنی گه‌رمدا ده‌ڕوێ و قه‌ده‌که‌ی وه‌ک لاسکی گه‌نم به‌ند به‌نده و نێوه‌که‌شی بۆشه، له سه‌ر به‌نگه‌کانی گه‌ڵای جوان و سه‌وز ده‌ڕوێن، باڵای ئه‌م ڕووه‌که له ٢٠ تاکوو ٢٥ میتر هه‌ڵده‌چێ و زۆر شۆخ و شه‌نگه، گه‌ڵاکانی درێژن و له گه‌ڵای دار خورما ده‌چن. له لاسکه‌که‌ی گۆچان و عه‌سا و له تۆکڵ و گه‌ڵاکانیشی گوریس و حه‌سیر دروست ده‌که‌ن. له به‌ر شۆخ و شه‌نگی ئه‌م داره هۆنه‌رانمان زۆر جار به‌ژن و باڵای یاره‌که‌یان به باڵای حه‌زه‌ران ده‌شوبهێنن.
جۆری زۆره و ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌یه‌ته Arndo donax.
به فه‌رانسه‌یی پێی ئه‌ڵێن Bambou.