زیڕە، زنج، سنخ، مێوەخوەرکە، مالۆچ، گیا کەڵە، گیایەکی باریکی و ناسکی مشەخۆرە کە لێک دەهاڵێ و لە نێو وێنجە و میوەجاتدا دەڕوێ و زۆر زەعیف و لاوازی دەکا و بەو جۆرە دەژی. من تەینا لە نێو وێنجەدا نیومە و تەنیا بە سووتاندنی بنەکەی لە نێو دەچێ، دەنا ئەو کاتە هیچ دەرمانێک ئەم گیا باریک و ناسکەی نەدەکرد، بەڵام کە چنگ لە یەک دەهاڵێنێ، زۆر بەهێز و نەپسە. تەنیا لە نێو وێنجەشدا ناڕوێ بەڵکوو بێجگە لە هێنێک گیای وەک شەوەر و گیای میوە و تەڕەکاڵ، لە هێندیک شوێندا دەرکەوتوو کە تەنانت دەبێ بە دوژمنی دار میوەی وەک سێو، هەرمێ و هاڵەبەڵاڵووکیش و وشکیان دەکا.
ئەم گیایە لە بنەماڵەی cuscutaceae یە و لە بیروبڕوای هێندێک لە رووکناساندا سەر بە بنەماڵەی convonvulaceae یە. لە هێندێک ناوچەی ئێراندا ناوی وەک "زڵفی شەیتان" و "ئاورێشمی شەوەر"ی بەسەردا بڕاوە و رەنگە هۆکارەکەشی ئەوە بێ کە ئەم رووەکە نەک ریشوو، کلرۆفیل و نەک گەڵای هەیە.
لە ناوچەی ستێوەر لە باکووری کوردستان بە جلە دەڵین گەرینەک "gerînek".
سەیری تڕتڕە بکە.