جیاوازی نێوان میوه و سه‌وزه چییه؟
شتێکی سروشتییه که وشه‌ی میوه به به‌شێکی گۆشتی له ڕووه‌ک ده‌وترێ که له گوڵه‌وه پێک هاتووه و تۆوی تێدایه.
سه‌وزه یان سه‌وزیجاتیش ئه‌و ڕووه‌کانه‌ن ده‌وترێ که لاسکی نه‌رمی بێ چێویان هه‌یه. به پێی تاریفی زانایانی ڕووه‌کناس، ئه‌و به‌شه‌ی ڕووه‌ک که تۆوی هه‌یه به میوه‌ی ڕووه‌که‌که ده‌ژمێردرێ. هه‌ر ئه‌م زنایانه میوه‌یان کردووه به سێ به‌شه‌وه:
میوه‌گه‌لی گۆشتن که تۆوه‌که‌یان له نێوه‌ڕاستی گۆشته‌که‌یاندایه، وه‌ک مزره‌مه‌نی (مرکبات)، شووتی (هه‌نی، شامی) و سێ‌و. ئه‌و میوه‌گه‌له‌ی که قوڵکه‌یه‌ک له نێوه‌ڕاستیان دایه، وه‌ک گێلاس، هه‌ڵووچه، قۆخ. سێهه‌مین به‌شیش میوه‌گه‌لی وشکن وه‌ک فندق، باقله (فاسۆلیا) و نۆک.
کاتێک گوێتان لێبێ که زانایانی ڕووه‌کناس نۆک و باقله‌شیان به هۆی ئه‌وه‌ی که تۆویان هه‌یه سه‌ر به میوه‌کان ژماردووه پێتان سه‌یره، به‌لآم له‌مه سه‌یرتر ئه‌وه‌ی که خه‌یار و کوله‌که‌شیان له ڕیزی میوه‌کاندا داناوه. ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌موو ئه‌م ناونیشانانه پێوه‌ندی به‌وه هه‌یه که ئێمه چه‌نده زانستی قسه بکه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شێوه‌ی نانخواردن له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا جیاوازیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگه ڕووه‌کێک له شوێنێک به میوه بژمێردرێ و له شوێنێکی‌تر به سه‌وزه.
هه‌ر به‌م شێوه‌ی که له دنیای ئاژه‌ڵدا "بنه‌ماڵه‌گه‌لێک" هه‌ن که پێکه‌وه خزمایه‌تیان هه‌یه، هه‌ر به‌م جۆره‌ش له جیهانی ڕووه‌کەکانیشدا ڕووه‌ک هێندێکیان پێکه‌وه خزمن. بۆ وێنه، ئایا ده‌تانزانی که که‌له‌م و شه‌له‌م و توور (ترپ) و ترپچه و گوڵه که‌له‌م هه‌موو سه‌ر به یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن؟ یان کاهوو و کاسنی و که‌نگر (قنگر) له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م ڕووه‌کانه‌ن. خه‌یار و کاڵه‌ک و شووتی له بنه‌ماڵه‌ی کوله‌که‌ن و بنه‌ماڵه‌ی نۆک پێکهاتووه له نۆک و لووبیا، باقله و بادامه کێویله و بادامه ژاپۆنی. که‌ره‌وز سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی پیاز و سیره و سیرمۆکه‌یه له کاتێکدا که چۆنه‌ر و ئیسفناج (سپناخ) سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی ترن. شتێکی جێگای سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه که په‌تاته و باینجان و فلفلی سه‌وز و تووتن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌کن.
میوه‌کان و سه‌وزیه‌کان لێکچوونێکی باشیان پێکه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موویان به مه‌به‌ستی بۆ له‌ش ساغی ئێمه، ڤیتامین و مه‌وادی کانی ده‌گه‌یه‌نن به له‌شمان.
فرهنگ بمن بگو چرا. به‌رگی چواره‌م. ل. ٣٥ و ٣٧.