جه‌وت، جه‌فت له ڕاستیدا پێکهاتوویه‌کی سێ دانه‌ییه له که‌ربون، ئیدروژن و ئوکسیژن که فورموله‌که‌ی C14H1009یه (Tanin). جه‌فت که له تۆکڵی به‌ڕوو و هێندێک ڕووه‌کی تر ده‌ست ده‌که‌وێ و له کوردستاندا به هۆی هه‌ورامیه‌کانه‌وه ده‌برۆشرێ به خه‌ڵکی ناوچه‌کانیتر، ده‌بێته هۆی پێک هاتنی جسمێکی خۆڕاگر له پێستی ئاژه‌ڵدا و هه‌ر بۆیه له خۆشه کردنی پێسته‌دا زۆر به‌کاری دێنن.
سه‌یری جەوت و به‌ڕوو بکه.