ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "جنتانیاکان" Gentianacées که تره‌یه‌کی نزیکه به "بزیتونیاکان" که گه‌لآکانیان له گه‌ڵای دارگوێز ده‌چن و له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه له‌م دیو و له‌و دیوی لاسکه‌که‌یوه ڕواون، گوڵه‌کانیشی ڕه‌نگیان سوورێکی ئاماڵ شینه (وه‌ک که‌وگ)، به‌رێک ده‌گرێ که له کێلانێکی ناسک دایه، ڕیشووه‌که‌ی به‌قه‌د ئه‌نگستێک قه‌ڵه‌وه و ڕه‌نگی زه‌رد یان قاوه‌ییه و تامیشی زۆر تاڵه، به‌ڵام بۆ گه‌ده و ڕیخۆڵه ده‌رمانی زۆر باشه و چه‌وریان ده‌کا. دێم کراوه‌که‌شی بۆ ڕاگرتنی سکچوون و له‌به‌ین بردنی کرمی نێوزگ و نه‌خۆشیی زه‌ردوویی (یه‌ره‌قان) به‌کار دێ. ئه‌م ڕووه‌که له کێوه‌کان و جێگای شێ‌دار و هه‌وای سازگاری به‌شی باکووری گۆی زه‌ویدا ده‌ڕوێ. ئه‌م گوڵه زیاتر له ١١ جۆری له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌ڕوێ که ئه‌م دوویه‌یان زۆر به‌ناوبانگن G. olivieri و G. septemfida.