جله‌شڕه، ڕووه‌کێکه وه‌ک قه‌وز سه‌ر ئاو ده‌که‌وێ و ده‌ته‌نێته‌وه، ڕیشووه، لاسک و لقی نییه و وه‌ک شریت (نه‌وار)ی سه‌وز و درێژ، درێژیه‌که‌شی به شوێن ده‌گۆڕێ، له نێو جۆگه‌له و ئاوی چۆم و ده‌ریادا پان ده‌بێته‌وه و ده‌ووڕێته‌وه، له ئاوی زریا گه‌وره‌کاندا له هه‌موو شوێنێکی تر زیاتر ده‌کشێ و به‌شێکی زۆر له ئاوی ده‌وری خۆی و به‌شێکی زۆر پان له ئاوه‌که داده‌پۆشێ. جله ڕه‌نگی سه‌وزه، به‌ڵام جار و باریش به ڕه‌نگی قاوه‌یی یان سوور خۆی ده‌گۆڕێ، هێندێک مه‌وادی شیمیایی و خواردنی لێ ده‌گرن. هێندێکیشیان زۆر ژه‌هراوین، له ڕۆژنامه‌ی "ئافتۆن بلادیت" دا هاوینی 2001دا وتوێژێکم خوێنده‌وه که له‌گه‌ڵ ژنێک پێکیان هێنابوو، ئه‌و ژنه ڕۆژێک پێشتر له‌گه‌ڵ دوو سه‌گه‌که‌ی له گوێی ئاوێکی نزیک ماڵه‌که‌ی خۆیدا گه‌ڕابوو، سه‌گه‌کانیشی له نێو جله‌ی ئاوه‌که‌دا گه‌مه‌یان کردبوو و له ئاوه‌که‌یان خۆرادبووه‌وه، ڕۆژێک دواتر هه‌تاکوو سه‌گه‌کانی گه‌یاندبووه دۆکتۆر هه‌ردووکیانی له‌ده‌ست دابوو، دوکتۆره‌کان هۆی ئه‌م کاره‌ساته‌یان به ژه‌هراویی بوونی جله‌کانی ئه‌و زریایه‌وه پێوه‌ندیدا. وێنه‌یه‌کی زۆر خه‌مباری ژنه‌که‌شی له گوێی ئاوه‌که‌دا بڵاو کردبووه‌وه.