جافری، جافریی، جافه‌ری، مه‌عده‌نووس، شانۆکە باخی، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "چه‌ترییه‌کان" Umbelliféres و دوو ساڵه‌یه.جافه‌ری گه‌ڵاکانی په‌ل په‌له، واته هه گه‌ڵایه‌ک له لقه‌کان جیا ده‌بێته‌وه، بۆ خۆی ده‌بێته سێ په‌ل و له‌م په‌لانه‌ش په‌لی دیکه ده‌بێته‌وه، لقه‌کانیشی ڕاست و ناسکن، گوڵه‌کانی بچووک و چه‌رموو یان سه‌وزن و چه‌ترین. به‌رزیی جافه‌ری له ٦٠ تاکوو ٧٠ سانتیمیتره. جه‌عفه‌ری له‌و سه‌وزیانه‌یه که به کاڵی ده‌خورێ و وشکیشی ده‌که‌ن بۆ به‌هارات. بۆ چاندنه‌که‌شی تۆوه‌که‌ی به‌کار دێنن، به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌قی تۆوه‌که‌ی ڕه‌نگه ٢٠ ڕۆژ بخایه‌نێ تاکوو چه‌که‌ره ده‌کا، جا هه‌ر بۆیه ٢٤ کاتژمێر پێش ئه‌وه‌ی بیچێنن له ئاودا ده‌یخوسێنن و پاشان هه‌ڵیده‌خه‌نتاکوو کزر ئه‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی چاندندا تۆوه‌کان پێکه‌وه نه‌نووسێن. له‌م ڕووه‌که‌دا ڤیتامینه‌کانی A, B, C ئاسم، پتاسیوم، سدیۆم و فسفۆر هه‌یه. جه‌عفه‌ری وه‌ک ده‌رمان به کاری دێنن، به‌ڵام ژنی زگپڕ نابێ زۆری بخوا، بێجگه‌له‌مش ئه‌شتهای مرۆڤ زیاد ده‌کا و بۆ هورگیش به‌که‌ڵکه و دێم کراوی گه‌ڵاکانیشی بۆ ده‌رمانی باوه‌سیری و به‌ردی گورچیله ده‌رمانی باشه. ڕیشووه‌که‌شی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که له کاتی بێنوێژیدا ئێش و ئازاریان هه‌یه زۆر به‌که‌ڵکه. جۆرێکی دیکه‌ی جه‌عفه‌ری ده‌ستچن هه‌یه که گوڵه‌کانی زه‌رده و تۆمه‌که‌ی زۆر بۆن خۆشه.
به فه‌رانسه‌ییش پێی ده‌ڵێن Persil ی پێدەڵێن.
جه‌عفه‌ری و سه‌مه‌ن، ڕه‌یحان و به‌یداخ
نه‌ڕۆیان جه خاک چه‌نی ئـــــاخ و داخ
"م.کوردستانی"