Backgarden asparagus/sparrow grass
توڕەزەلە

Latin: - Asparagus Officialis L.
English: - garden asparagus/sparrow grass
توڕەزەلە 

ئەم بابەتە لەسەر ۆوڕەزەلە لە لایەن مامۆستا بەکر ئەحمەدییەوە نووسراوە کە لە فەیسبووکەکەی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە.
توڕەزەلە، رەزڵە:
ڕوەک(گیا)یەکی سروشتی و خۆڕسکی کوردستانە لە گوێ چەم و شیو و سەرجۆگە و دەراوی کانیدا لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان خۆڕسکان دەڕوێت .
ناوی زانستی :Asparagus Officialis L.
ناوی گشتی :garden asparagus or sparrow grass
ئەم گیایە (توڕەزەلە )لە ڕوەکە گوڵدارەکانە گوڵەکان شێوە زەنگوڵەیین ، گەڵاکانی ورد و دەرزیلەیین لە گەڵای هەڵز و کەما و تۆراخ(شویت) دەچن .
گیای توڕەزەلە نزیکەی (100 تا 150)سانتیمەتر باڵا دەکات و لق پۆپ(پەل) ی زۆر دەردەکات .
بەری ئەم گیایە ڕەنگیان سوری ئاڵە و قەبارەیان بچوکە لەشێوەدا لە تەماتەی ورد دەچن بۆ خواردن ناشێن و ژەهراوین toxic frute.
Bakir 16/9/2019
وێنەکانیش مامۆستا بەکر لە دێری خواروو گرتوونی.
ــــــــــــــ
سەیری رەزڵە و تەماتە جنانی بکە

© Kurdflora 2000 - 2019 in cooperation with Auriolus, contact
-