BackWater Dock
ترشکە

Latin: - Rumex - Rumex tuberosus - Rumex hydrolapathum
English: - Water Dock
ترشکە 

تورشکە، ترشۆکە، تورشێنەک، ترشۆک، ترشکێ گیایەکی خۆڕستی دەشت و کێوەکانی کوردستانە، لە شتیوازدا وەک تاڵک دەچێ و کەسێک نەیناسێ لەگەڵ ئەو جیای ناکاتەوە، تامی ترشە و ناوەکەشی لە تامەکەیەوە وەرگیراوە، بە کاڵی وەک سەوزی و سالاد دەیخۆن.
گیایەکی یەکساڵەیە، گەڵاکانی تۆزێک پان و درێژۆکەن، وەک وتم تامیان ترشە و هەر ئەم تامە ترشە نیشانەی زۆری ڤیتامین سی یە. باڵای کورتە و لاسکەکانی لەسەر عەرز گەڵا دەردەکەن.
ریشوو، لاسک و گەڵای ترشۆکە بۆ دەرمان دەشێن و لە کۆنتەوە و لە دەرمانی خۆماڵیدا بەکار هاتووە. قەدیمیەکان دەڵێن بۆ لێنان نابێ لە قاپی مسیندا لێبنرێ، چونکە دەبێ بە هۆی ژەهراوی بوونی.
ترشکە جۆری زۆرە و دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە هەموویان وەک یەک نین و چاک و خراپیان هەیە.
لە زۆر سەرچاوەدا بەتایبەتی دەرمانی خۆماڵی و دەرمانی نەبەویدا باسی باشی ئەم گیایە کراوە، زۆربەشیان لە پێشدا دەڵێن دەرمانی باشی کەم خوێنیە. بەڵام بۆ زۆر نەخۆشی و دەرد، دەرمانی چاکە لەوانە بەهێز کردنی خوێن، شادی هێنەر، یاو و تەو بڕە، ئەشها هێنەرە، خوێن خاوێن دەکاتەوە، بەهێزکەرەوەیە. سفت کەرەوەی سکچوونە، دژی ئیتلهاب و چڵک کردنی برینە، ئەگەر لە لای گیا ناس شێوەی بەکارهێنانی دروستی بپرسن، دەرمانی چاکی دەروونە. ناهێڵێ دەم و لەوس و پووکی ددان وشک ببنەوە، ئەگەر دەم و ددانی پێ ئاوبکێشی، لابەری و رەوێنەوەی دڵەڕاوکەیە. دەرمانی چاکی نەخۆشینەکانی چاوە. دڵ بەهێز دەکا. دڵ فێنک دەکاتەوە. دژی هەڵمسانی دڵ و غودەکانیترەی لەشە. دەرمانی چاکی کۆکەیە. دەرمانی کۆڵنج کردنی گەدەیە. تینوویەتی لە نێو دەبا، درمانی باشی سکچوون و بەتایبەتی سکچوونی خوێنیە. دەرمانی بەردی گورچیلەیە. رەگ و ریشەکەی دەرمانی یەرەقانە. دژی خوێن لەبەرچوونی ژنانەیە و هەروەها بۆ دەرمانی زۆر نەخۆشیتر باشە بەڵام ئەگەر وەک دەرمان بەکرا بێ، دەبێ لە کەسی شارەزا پرسیار بکرێ.
ئەگەر گەرد و ئاردی ترشکە لەگەڵ ئاو یان سرکە تێکەڵ بکەی و لە حەمام خۆتی پێ بشۆری ئەوا خوریانی لەشت دەڕەوێتەوە و نامێنێ.
لەوە دەچێ ئەم ناوانەشی بە عەرەبی هەبێ: حماض، حماض البقر، حماض‌الماء

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-