زیڕە، زنج، سنخ، مێوەخوەرکە، مالۆچ، گیا کەڵە، رووەکێکی یەک ساڵەی مشەخۆرە و بێ گەڵایە وەک هەودا دەزووی زەردە کە لە سەوزی دەهاڵێ و وشکی دەکا و بەو جۆرەش لەسەر سەزیجات بەتایبەتی لەسەر یونجە دەژی.
واتە ئەم گیایە بۆ گیا و میوەیتر وەک ئەنگڵ وایە و لەسەر ئەوان دەژی و بە بێ کلوروفیلیشە و بەو جۆرە رەگانەی کە وەک مژمژە (haustorier) وایە لە لاسکی گیایتری دەوروبەری دەچەقێنێ و ماددەی خواردەمەنی خۆیان لێ هەڵدەمژێ و بەم جۆرەش ئەوان لاواز و خۆی بەهێز دەبێ.
ئەم گیایە نزیکەی ١٥٠ جۆری هەیە بەڵام لەبەر ئەوەی سەرژمێری رووەکەکانی کوردستانیش وەک زۆر شتیتر رێژەیەکی دیاری و تۆمار کراویان نیە نازانرێ چەند جۆریان لە کوردستان هەن، بەڵام لە وڵاتێکی چووکەی وەک وڵاتی سویددا سێ جۆری هەیە کە ئەمانەی خوارەوە و ئەوەی کۆتاییان ئێستا نەماوە و بە تەواوی لە نێو چووە:
(C. europaea) nässelsnärja
(C. epithymum) ljungsnärja
(C. epilinum) linsnärja
دەڵێن ساڵێک بێستانی مامۆستا هێمنی هۆنەر، تڕتڕە لێی دەدا و بەشی زۆری دەفەوتێ، ئەویش لە داخان ئەو هەڵبەستە دەهۆنێتەوە:
هاتی و رزقی هەموو خەڵکت بڕی ئەی تڕتڕە/ من بە یەک تڕ قەڵسم و تۆ دوو تڕی ئەی تڕتڕە. ئەم بەسەرهاتەم لە لاپەڕی کوردستان برس وەرگرتووە.
بە ئاڵمانی Flachs-Seide
بە نۆروژی Linsnikjetråd
بە سویدی پێی دەڵێن Snärjor.
سەیری "جلە" بکە.