دەوەن یان تەرزێکی خۆڕستە کە لەسەر عەز رادەکشێ و پان دەبێتەوە، بەرێک دەگرێ لە ترێی چووکە دەچێ. گەڵاکانی خڕ و تەنک و نووک تیژن و رەگەکانی وەک تۆڕ لە نێویانەوە دیارن. پاییزان رەنگی گەڵا و تەرزەکەی سوورێکی تاریکی سەرنج راکێشن. زۆر زووش گوڵ دەکا.
لە درەمانی کوردەواریدا گەڵای وشک کراوی ترێ ورچانە وەک چایی دێم دەکەن بۆ میزەچرکە. هەروەها تەرز و گەڵاکانی مەوادی تانینیان تێدایە هەر بۆیە بۆ دەرمانی سکچوون بەکار دێن.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Alpen-Bärentraube