کاهوی دڕکن، گیایەکی یەک یان دوو ساڵانی خۆڕستی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانە. باڵای بەرزە و لە کۆتایی بەهارەوە تاکوو پاییز دەژی، گوڵەکانی زەردێکی کاڵ یان خۆ زەردێکی مەیلەو سەوزن. تالیش بەو دڕکانەی کە بە قەد گەڵاکانیەوە و لێوارەی گەڵاکانیەوەن و گەڵاکانی کە ٩٠ دەرەجە چەماونەتەوە، لەگەڵ گیا و رووەکیتر تێکەڵ ناکرێن و مرۆڤ دەیناسێتەوە.
ئتیمۆلۆژی: ناو لاتینیەکەی ئەم گیانە لە وشەی "serra" وەرگیراوە کە مانای "هەڕە" (مەشاڕ) دەدا، ئەویش لەبەر لێوارە گەڵاکانیەتی کە لە شێوازدا لە مەشاڕ دەچن.
ئەم گیایە بەم زمانانەی خوارەوە ناسراوە:
ئاڵمانی Kompaß-Lattich
بە دانمارکی Tornet Salat
بە نوروژی Taggsalat
بە سویدی Taggsallat
بە فارسی کاهوی خاردار