گیایەکە لە بنەماڵەی "Caryophyllaceae" کە باڵای لە ٣٠ تا ٧٠ سم بەرز دەبێ. گوڵی زۆر جوانی پەمووی و سپی و سوور دەگرێ و بە دەرمانیش دەشێ.
کۆن لە کوردەواریدا وەک سابوون لە ریشووی ئەم گیایە کەڵکیان وەردەگرت و هەر بۆیە لە هێندیک شوێندا پێی دەڵێن گیائاڵەت.
بە فارسی گل صابونی پێ دەڵێن
بە ئاڵمانی Echtes Seifenkraut پێدەڵێن.
بە سوێدی Såpnejlika پێدەڵێن.