توورە کێوی، توورە دەیمی، گیایەکی یەک و یان دووساڵەی گەڵا هێلەکەییە لە بنەماڵەی "Onagraceae" و گوڵی سپی و زەردی هەیە و نزیک ٤٠ تا ٦٠ سم بەرز دەبێ و لەبەر ئەوەی مادەی تاڵی میتاڤینی تێدایە بۆ شۆردن و خاوێن کردنەوەی برین بەکاری دێنن. ئەم گیایە لە زۆر ناوچەی کوردستاندا دەڕوێ و خەڵکی لادێ لەگەڵ سەوزە و گزرەی دیکە وشکی دەکەنەوە تاکوو زستان بیدەن بە گوێدرێژ و ئەسپ و ئێستر. هەروەها بۆ پێگەیاندن و لە نێو بردنی دمەڵ و جۆشی پێست، لە ئاودا دەیکوڵینن و ئاوەکەی لەگەڵ سیاوڵە و سرکە تێکەڵ دەکەن و پێی دەماڵن و شوێنەکەی پێ دەیسوێنەوە.
ناوە لاتینیەکەی واتە "biennis" بە مانای دووساڵە یە.
بە فارسی پێی دەڵێن "علف خر" یان "
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Gewöhnliche Nachtkerze .