خەردڵ، تاس ئەور، خەردەڵ، گیایەکی سرووش گەرمە بۆ مرۆڤی دەروون سارد باشە و بای سک لە نێو دەبا و لە کارکرددا وەک بیبەر و زەنجەفیل وایە. بۆ دەرمانی تەڕوتووشی گەدە و ریخۆڵە زۆر باشە، ئەگەر لەگەڵ ماست تێکەڵ بکرێ و حەوتوویەک دوو جار بخورێ ئەوا باسی سک و دڵەپێچە لە نێو دەبا.
تینەگیا چەندین جۆری هەیە و ئەمەیان ناسراوە بە تینەگیای چەرموو.
ناوە لاتینی و زانستیەکەی ئەم گیایە "alba" مانای چەرموو دەدا و ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە تۆوەکەی سپی یە.
بە سوێدی پێی دەڵێن Vitsenap.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Weiße Senf.
سەیری خەردەڵی رەش بکە.