رێزڵە، تەماتە مرۆچە، رەزڵە یان رەزڵە پێچ، گیایەکی باڵابەرزە لە تیرەی "پەتاتەییەکان" (Solanaceae)، باڵای لە ١ تاکوو ٢ میتر بەرز دەبێ و بە شێوەی خۆڕسکیش دەڕوێ، زۆرتریش لە نێو دارستان و لە لێواری جۆگە و چەمەکاندا دەڕوێ. گەڵاکانیان جۆراوجۆرە بەڵام بە گشتی شێوازی دڵیان هەیە. گوڵەکانی چووکو رەنگیان بەنەوشە و بە شێوەی چەتری خۆیان پیشان دەدەن. بەرەکەی هێلکەیی و شۆڕ بووەتەوە و رەنگی سوورە و پڕە لە دەنکی پانۆلکە کە بە کوردی پێ دەڵین "ڕهزڕهزۆک".
رێزڵە زۆرتر رەنگی تەماتە دەدا بەڵام ئەوەیان رەنگی بەرەکەی رەشە هەروەک لە ناوە زانستی و ئینگلیزیەکەشیدا دیارە.
سەیری رەزڵە بکە.