په‌رده‌عروس، گیایه‌که خۆڕست له تیره‌ی "باینجانییه‌کان" Solanées که برزیه‌که‌ی ده‌گاته ٦٠ سم، گه‌ڵاکانی نووک تیژن و له نێوه‌ڕاسته‌وه پانن. گوڵی چه‌رمووی ئاماڵ سوور ده‌گرێ، به‌ره‌که‌شی وه‌ک گیلاس وایه و له دیوی نێوه‌وه ده‌نکه‌ی وردی تێدایه. گه‌ڵا و تۆکڵ و ده‌نکه‌کانی بۆ ده‌رمان ئه‌شێن. هێندێک ناوچه هه‌ر به ناوه عه‌ره‌بیه‌که‌یه‌وه "کاکنج" و هێندێکیش "وه‌وی پشت په‌رده"ی پێ ئه‌ڵێن، که وه‌رگێڕاوی ناوه فارسیه‌که‌ی "عروس پس پرده" یان "عروسک پشت پرده" یه، دەنا بە فارسیش "کاکنج" و "عروسک پشت پردە"شی پێ دەڵین.
ئەم ناوە کوردیەیان بۆیە هەڵبژاردووە کە بەرەکەی لە تەماتە جەچێ و پاشکۆی "جنانێ" بە هەرچێکەوە بنێن ئەوە بەو مانایەیە کە رەسەن نیە، وەک قارچکە جنانێ و چاییە جنانێ.
به فه‌رانسه‌یی Coqueret, Alkékenge, Physalis.
به ئینگلیسی Grround cherry, Japanese-lantern , Wnter cherry و Chinese lantemplantی پێ ده‌ڵێن.
په‌رده عروسێ له په‌رده‌ی سـووردا
نازو نوزیه‌تی به‌رسه‌ر چنـــــووردا
"پیره مێرد"
سەیری په‌رده عرووس، به‌ری په‌رده عروس، وه‌وی پشت په‌رده، گوڵی په‌رده عروس، بزگیلە و بووکی پشت په‌رده بکە.
ئەم چەند وێنەیەم لەم ماڵپەڕە وەرگرتووە.
http://www.phytodoctor.com/images/pic/plant/total.php