تەنگەزی، وام کێوی، دارجەوگ، بنچکێکە لە زۆربەی لێرەوار و کوێستانەکانی کوردستاندا دەڕوێ. لە بنەماڵەی Rosaceae یە. بەرێک دەگرێ لە بەری بادام دەچێ و تامی تاڵە هەر بۆیە لە هێندێک ناوچەی کوردستاندا یان بادامە تاڵە و یان چەقالە تاڵەی پێ دەوترێ، و"وام کێوی"ش هەمان مانای بادام کێوی دەدا کە لە ناوچەی کرماشان پێ دەوترێ. بەری ئەم بنچکە بۆ خواردن نابێ بەڵام لە دروست کردنی دەرماندا بەکار دێت. بە پێی وتەکانی بوعەلی سینا گەڵای تنگز بۆ دەرمان و کوشتنی کرمی نێوزگ بەکار دێت. هەروەها دەڵێن دەرمانی چاکە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی شەکرە.
بەوجۆرەی کە بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی :فرهنگ گیاهان دارویی"دا نووسیوەیە، تەنگز یان تەنگەز ناوی یەکێک لە خواکانی پەیام هێنەری بەهارە کە لە کتێبی مێژووی هەورامانی کۆندا و هەروەها لە مێژووی هێرودوتی یۆنانیدا Tanasی پێ دەوترێ و ئیمڕۆژە لە زۆربەی کوردستاندا بەتایبەتی ناوچەی نیشتەجێی جافەکانی جوانڕۆ و پاوە هەر کاتێک کەسێک دەوێتە بەر ئازار و لێدان هاوار دەباتە بەر ئەم خودایە کە "دەیی" (daii) یان dai یە. بۆ وێنە تەرەف پەنایەکی نامێنێ و بەردەوام دەڵی "دەی ـ دی" واتە "ئەی یەزدانی پەیام هێنەر بگە دادما" ئەمەش لەگەڵ خودای بەرهێنان دا کە dayیە جیاوازی هەیە. لێرەدا ئیتردا ئیتر رۆچوونی رەگ و ریشەی گیاکان و تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان بە نێو فەلسەفەی مێژووی ئەو خەڵکە کۆن و مێژوویی و راستەقینەمان بۆ دەردەکەوێ.
تنگزە رەشەش جۆرێکیتری تنگەزە کە ناوە زانستیەکەی Rhamnus pallasii یە.
هەر وەک دەزانین جۆری بادام بە گشتی و تنگز بەتایبەتی لە پێش زۆر گوڵ و گیایترەوە بەهاران گوڵ دەکەن و موژدە و هەواڵی بەهار دێنن، هەر بۆیە میرزا ئەوڵقادر پاوەیی هۆنەری ناسراوی هەورامان دوو بەیت هۆنراوەی بەم بۆنەیەوە هۆنیوەتەوە کە لێرەدا دەیبینن:
تەنگەز درۆزن براڵوو تـــــــــــــەیار
سیای وشکە دار نیشانەی وەهـــــــــار
ئەشکۆفەی وەش بۆ تەنگەزان وەشەن
سەیر توول توڕ وەهاران وەشــــــــەن
یان ئەم بەیتە فولکلۆرە کە دەڵێ:
بەڵاڵوک عەیار چوالە درۆزن
کەوت پشکوت بەهار هەی بەهار
سەیری بادامەتاڵە، چەقالە کێویلە و چەقالە تاڵە بکە.