جۆرێ گەنە کە زۆر باڵا ناکا. گیایەکە لە تیرەی "نۆکییەکان" (Leguminoseae) کە لە چیاکانی کوردستان زۆر دەڕوێ.
جۆری زۆرە و لە کورتەباڵاوە هەیە تاکوو هێندە بەرز کە وەک بنچکێکی لێ دێ، جۆرەکانی زیاتر لە ٢٠٠ جۆرن. تەمەنیشیان لە یەک ساڵەوە هەیە تاکوو چەند ساڵە. هەر وەک وتم جۆری زۆرە بەڵام جۆری "گەونی سپی" یان "گەون چەرموو" A.gossypinus Fisch. Var filagineus Boiss لە کوردستان زۆرن، بەتایبەتی لە ناوچەی کرماشان و سنە.