BackAbsinthe, Sea Wormwood
تۆڵەکەمارانە

Latin: - Artemisia absinthium L.
English: - Absinthe, Sea Wormwood
تۆڵەکەمارانە 

مارتۆڵەکێ، گیایەکی بە پنجە و گەڵاکانی لە ئاورێشم دەچن، گوڵەکانی زەردن و لەسەر چڵی لقەکانیەوە دەردەکەون، لاسی ئەم گیایە لە باشترین دەرمانەکانە بۆ گەدە و ئێشەکانی ریخۆڵەکان و گازی سک. ئەم گیایە دەرمانی باشە بۆ بڕینی سووڕی مانگانەی ژنان و هەروەها سووڕی مانگانە وەپێش دەخا و ئێش و ژانی منداڵبوون کەم دەکاتەوە. لە کوردستاندا بۆ دەرمانی کرمی نێو سک و نێو ریخۆڵەکان بەکاری دێنن بەڵام ژهرێکی تاڵی تێدایە و نابێ لە رادە بەدەر بەکار بێ چوونکە جێگای مەترسی هەیە. لە کوردەواری خۆماندا لە کوتراوی ئەم گیایە بۆ تەسکینی ئێش و ژانی زەخم و برین کەڵک وەردەگرن و هەروەها بۆ شکانی ئیسکەکاندا بەکار دێ.
بە ئاڵمانی پێی دەڵین Salz-Beifuß .

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-