توتن، تەماکۆ. گیایەکی ئامریکاییە لە بنەماڵەی سولاناسه و ساكسیفراگاسه یان تیریەی "پەتاتەییەکان" Solanaceae کە زیاتر لە ٦٧ جۆری هەیە کە دوو جۆری "نیکۆتیانا تاباکۆم (N.TABACUM) و نیکوتیانا رستیکا (N.RUSTICA) لە جۆرە هەرەباشەکانی تووتنن.
ناوی ئەم گیایە لە ناوی کابرایەکی فەرانسەوی بە ناوی Jean Nicot (1530-1600) نەوە وەرگیراوە کە دەڵێن گوایە ئەو یەکەمجار شێوەی کێشانی تەماکۆی لە ئوروپادا دۆزیوەتەوە و بڵاو کردووەتەوە
گەورەترین وڵاتانی بەرهەم هێنەری گەلا تەماکۆ لە جیهاندا ئەمانەن:
بزرگترين توليد كننده هاي برگ تنباكو در جهان:
١ـ چين ٢ـ برزيل ٣ـ هیند ٤ـ ئامريكا ٥ـ ئیندونزی ٦ـ تركيه ٧ـ يۆنان ٨ـ ئارژانتين ٩ـ ئیتاليا ١٠ـ پاكستان
رادەی گشتی بەرهەم هێنانی تووتن لە جیاندا لە ساڵی ٢٠٠٥دا زیاتر لە ٦.٣٨ میلیۆن تۆن بوو.
گەورەترین وڵاتانی کڕیای تووتن لە جیهاندا:
١ـ روسيه ٢ـ ئامريكا ٣ـ بریتانیا ٤ـ ئاڵمان ٥ـ هولەند ٦ـ ژاپۆن ٧ـ فەرانسه ٨ـ ئوكراين ٩ـ لەهستان ١٠ـ میسر.
تووتن هەمیشە رۆڵێکی گرینگی لە داهاتی وڵاتاندی بەرهەمهێنەردا هەبووە، هۆکارکەشی بەکارهێنانی سەرسووڕهێنەرێکە کە لە جیهاندا خەڵکی بۆ کێشان رۆژانە بەکاری دێنن. بەسەرهاتێکی گرینگ لە ئێراندا رووی داوە کە لێرەدا بۆتان دەنووسمەوە:
"ساڵێ ١٨٩١ (سال ۱۳۰۸ ه. ق) ئێران ئیمتیازی تەماکۆ لە بەرامبەری ١٥ هەزار پۆنددا دەدا بە ئینگلیزییەکان، هەر بۆیە هەموو جوتیارەکانی بەرهەم هێندەری تەماکۆ دەبوو بەرهەمەکانی خۆیان بە ناوەندی تەماکۆی پاشایەتی ئینگلیز بفرۆشن. بۆ کڕینیشی دەبوو لە دووکانێکیان بکڕیبایە کە سەربە وردەفرۆشییەکانی ئەو ناوەندە بوو. ئێرانی ئەو کات هەر وەک ئیمڕۆ وڵاتیکی جووتیاری و بەرهەم هێنەر و بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکان بوو، هەزاران کەس لە جوتیارانی ئەو وڵاتە لە مەزرا چووکەکانی خۆیاندا خەریکی کشت و کاڵی تەماکۆ بوون و وردە برژوایش بۆیانی ئامادە و وشک دەکرد و بڵاوی دەکردەوە. خەڵکێکی زۆریش بەکاریان دەهێنا، بەڵام ئەوەی کە تەماکۆ بەرهەمی ئەو وڵاتەیە و خەڵکی ئەو وڵاتە بەکاری دێنن، بەڵام خاوەنەکەی کەس و وڵاتێکی بێگانەیەە، بوە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک و وەک سووکایەتیەکی گەورە سەیر دەکرا. لە کۆتاییدا لە لایەن رووناکبیران، جوتیاران و توجارەکان و کەسانی ئاینیەوە ناڕەزایەتی سەری هەڵدا و کە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بێ وێنە بوو، ئەویش ئەوە بوو کە هەموو پێکەوە دژی ئەم کارە بوەستن و ناڕەزایەتی خۆیان دژی دانی ئیمتیازی تەماکۆ بە ئینگلیز دەنگیان بەرز بووەوە، مەلایەکی ناسراوی ئەو کاتە بە ناوی شێخ شیرازی پشتی ناڕەزایەتییەکەی ئەوانی گرت و فتوایەکی بەزەبردا وتبووی: "مادام خارجییەکان سنعەتی تەماکۆیان هەیە، بەکار هێنانی تەماکۆ حەرامە و دژی بڕیارەکانی ئیمام زەمانە". هەواڵی ئەم فتوایەش بە هۆی هێڵەکانی تەلگراف کە چەند دەیە پێش بە هۆی ئیگلیزیەکانەوە کیشرابوون لە بەمپەڕ و ئەو پەڕیی وڵاتدا بڵاو کرایەوە، ئەوانەی گوێیان لێدەبوو، فتواکەیان بەجێ دەگەیاند. ناسرەدین شا لە پێشدا تووڕە و پاشانیش مەجبوور بوو سەر بۆ یەکپارچەیی خەڵکی دانەوێنێ. کاتێک بۆی دەرکەوت کە ژنەکانی لە کێشانی قلیان خۆ دەبوێرن، زانی کە هیچ رێگایەکیتری نیە بێجگە لە هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی ئیمتازەکە نەبێ. دوای ئەوە بەم شێوەیە ئابڕووی رۆیشتبوو، مەجبوور بوو بە قەرزێکی ١ میلیون پۆندی لە بانکی ئینگلیز، قەرەبووی زەرەر و زیانی کومپانیای سەڵتەنەتی شای ئینگلزی بکاتەوە... شۆڕەکانی خەڵکی ئێران بە دژی سیستەمی پاشایەتی بە شۆڕشی تەماکۆ دەستی پێکرد و ئێرانی بەرەو دونیایەکیتر رادەکێشا."
سەیری تەماکۆ بکە.