BackWhithe mustard
تینە گیا

Latin: - Sinapis alba L. - S. dissecta Lag.
English: - Whithe mustard
تینە گیا 

تاس‌ئەور، خەردڵ، گیایەکە لە بنەماڵەی Cruciferae کە تامێکی توونی هەیە و دەکرێ بە بەهارات و سۆسی لێ دروست دەکرێ.
لە راستیدا گیایەکیتر بەم ناوە هەیە بەڵام لەبەر ئەوە لە سەرچاوەیەکیتردا ناوەکە جۆرێکیتر بوو و سەربە بنەماڵەیەکیتر ناسراوە، هەر بۆیە لێرەدا ئەمیش دەنووسمەوە.
ناوە زانستییەکەی ئەم رووەکە لە وشەی لاتینی alba وەرگیراوە کە مانی سپی دەدا و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ رەنگی دەنگە تۆمەکانی ئەم گیایە.
بە ئاڵمانی Weiße Senfی پێدەڵێن.
بە سویدی Vitsenap پێدەڵێن.
سەیری، خوێنی سیاوەش و خەردەڵ بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-