BackCucurbitaceae
تیرەی کولەکەییەکان

Latin: - Cucurbitaceae
تیرەی کولەکەییەکان 

تیرەیەک لە رووەکەکانن کە یەک ساڵە و چەند ساڵەن، لاسەکەکانیان یان تۆزی دڕکن یان سافن بە سەر ئەرزدا رادەکشێ وا یان وەک لەولاو بە دارودەوەنی دەروپشتیدا هەڵدەچێ. گوڵاکانی پەنجەیین و سوزن. گوڵەکانیان زەرد و یەک رەگەزین و بە تاک یان بە کۆمەڵی چووکە چووکە لەسەر تەرزەکان دەردێن. بەری ئەم تیرە لە رووەکەکان سەوز و یان سەوزی خاڵ و خەتدار، زەرد، سوور و یان رەشن.
ئەم تیرە ١٢٠ بنەماڵەی هەیە و زیاتریش لە ٧٥٠ جۆرە کە زۆرتریان لە وڵاتە گەرمەکان دەروێن. زۆر لەو رووەکانەی کە لەباری رامیارییەوە گرینگیان هەیە سەر بەم تیرە رووەکەن کە ناسراوترینیان ئەمانەن: خەیار (Cucumis sativus)، کاڵەک (C. melo)، شووتی (Citrullus lanatus) و کولەکە (Cucurbita pepo)
بە سویدیە بەم تیرەیە دەڵێن Gurkväxter.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-