ترپۆکە کێویلە. ترپچە کێویلە، گیایەکی یەکساڵەیە لە بنەماڵەی Cruciferae کە بە هۆی تۆمەکەیەوە زیاد دەکا. باڵای لە ٦٠ تاکوو ١٥٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ و گەڵاگانی پانن و درێژن بە جۆرێک کە درێژیەکەیان لە ٨ تا ١٥ و پانیەکەشیان لە ٣ تا ١٥ سانیتمیتر دەبێ. لێوارەی گەڵاکان ددانەدارن و بڕاوبڕای قووڵیان تێدایە. گوڵەکانی تۆزێک گەورەن و رەنگیان بەنەوش و سپین کە هێڵ هێڵ پەمووییان لەسەرە. تۆمەکەی چووکە و هێلکەییە و رەنگیان سوورە و سووری ئاماڵ قاوەییە و لە نێو کلوودان. ترپچەی کێوەی لە نێو دەشت و مەزرا و جاڕە گەنم، جۆ و تەماکۆدا دەڕوێ.
ئەمەش جۆرێکیترییە R.raphanistrum.