BackStrawberry, Garden Strawberry
توو فەرەنگی

Latin: - Fragaria vesca L. - Fragaria x ananassa (Weston) Decne & Naudin
English: - Strawberry, Garden Strawberry
توو فەرەنگی 

تووت فەرەنگی، تفە فەرەنگی، گیایەکی کورتە بالایە کە بەرێکی سووری بەتام دەگرێ و بەرەکەشی بە هەمان ناوەوە ناسراوە. لە کوردستان دەڕوێ و پەروەردە دەکرێ، لە پارێزگای سنە یەکێک لە بەرهەمە ئابووریەکانی ناوچەی ژاوەرۆیە و ساڵانە چەندین تۆن تەنیا بۆ دەرەوەی وڵات و لەوانە وڵاتانی عەرەبستان و کۆەیت دەنێردرێ. بەڵام جۆرێ کێوی و خۆڕستیشی هەیە، لە توو فەرەنگی بێجگە لە خواردن شەربەت و مرەبا دروست دەکرێ و هەروەها بۆ نێو دێسر و کەیک و شیرینی کەڵکی لێ وەردەگیردرێ. خواردنی تووفەرەنگی خوێنی لەش خاوێن دەکاتەوە، تەوژمی بەرزی خوێن دادەبەزێنێ، دەرمانی باشە بۆ ئاڵۆشی چاو
بە ئاڵمانی Erdbeere پێدەڵێن.
بە سویدی پێیدەڵێن Jordgubbe.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-