BackGrapess
ترێ

Latin: - Vitis vinifera
English: - Grapess
ترێ 

ترێ بەری رەز یان مێوە. ترێ لە بنەماڵەی "Vitaceae"یە. لەم بنەماڵە نزیک ١١ رەگەز و زیاتر لە ٦٠٠ جۆری هەیە. گرینگترین جۆری ئەم بنەماڵە خودی ترێیە. کارەکەی زیاتر لە تەرز دەچێ و پێچ و لۆچی زۆرە و بە دار و شتومەکی دەوروبەریدا هەڵدەچێ. گرنگی ترێ لەوەدایە کە دابەش دەکرێ بە دوو جۆری دەنکدار و بێ دەنک بەڵام لە هەردووک جۆرەکەیدا ترێی رەنگی سوور، زەرد و رەش و تەقریبەن سەوز دەبینرێ. ترێ بە شێوەیەکی باشتر لە شوێنگەلێکدا دەڕوێ کە پلەی سەرمای لە ١٥ پلەی ژێر سفر دانەبەزێ و لە ٤٠ پلەش بەرەوسەر نەچێ.
ترتێ بە جۆرێکی تایبەتی لە بنمیچی ماڵێکەوە هەڵدەواسرێ (ئانگۆ) و هەڵدەگیردرێ بۆ زستان یان ئەو کاتانەی کە ترێ دەست ناکەوێ و یان دەیکەن بە کشمیش و مەویژ. گەڵایەکەشی پەنجەییە و دەکرێ بە دۆڵمە.
راسقی جۆرێ ترێیە.
دۆشاوی جۆرێک ترێیە
گونکە جۆرێک ترێیە.
ئەمانەش جۆری ترێن:
بزمارکوت، ئەسکەریی، زەرتک، سەرقووڵە، سوراو، سنەیی، بنتانی، بووسلی، ترێ رەشکە، ترێ سپیلکە، چاڤی چیچەکی، رەش میری، دڵە کەڵەشێر، رازقی، زلکە، زیلکە، زوورەز یان زوورەس، سایانی، سەعدانی، یاقووتی، سوورشامی، سنجێری، عوششاقی، کشمیشی، کلکەڕێوی، کۆزانە، گۆشتگا، گونکە، شاخ سپی، گونتوولە، لەقلەقی، میخی، مەیان، مەیدان، مەفەرە، مۆرک مییرانی، مسکی، سەدانی، تایەفی یان تایفی، پایزە، بۆڵ مازوو، رەبول، مام برایمە، خوەشناو، دۆشاویی، چەمیلە، نینۆکی بووکی، ریشی بابە، رەیشی باوا، رەشکە، فەرەخی، گەزنەیی، کوردە، کوژە، ترێ گەورە، ترێ مەرزۆنە، ترێ زەیتی، ترێ سفنک، ترێ دۆمیللە، ترێ پاشایی.
سەیری هەنگور و هەنگورە سوورە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-