BackViper's-grass
تەماکۆ کێوی

Latin: - Arnica montana L.
English: - Viper's-grass
تەماکۆ کێوی 

تەماکۆ کێوی، تەماکۆ جنانە، گۆشە نوەنە و یان تووتنە کێوی گیایەکە بەهارییە لە تیرەی "Arnica" و لە بنەماڵەی "Asteraceae" کە بە شێوەی خۆڕسک لە شاخ و کێوەکانی کوردستان دەڕوێ. گیایەکی کێویە و زۆرتر لە بەرزایی ١٢٠٠ تا ٢٨٠ میتری سەرەوەی ئاوی دەریاوە دەڕوێ. گیایەکی بە بنچە و بۆنی خۆیشە، گەڵاکانی هێلکەیین، کوڵکن و ددانەدار و رەنگیان سەوزێکی کاڵن لە بە سەر ئەزدا پان دەبنەوە. باڵای لە سی سانتیمیتر تاکوو ١ میتر بەرز دەبێ، گوڵەکانی زەرد و نارنجین و لە شێوازدا دەڵێ گولە بەڕۆژەن. قەدیم ئەم گوڵەیان بۆ دەرمان بەکار دەهێنا، بەتایبەتی لە شوێنە شاخاوییەکان بۆ دەرمانی لە جێگەچوونی بڕکە و جمگەکانی لەش. پۆمادێکی لێ دروست دەبێ کە بۆ هەڵمسان و ئاوسان باشە. لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا لە وانە ئاڵمان لە دروست کردنی چەندین جۆر دەرماندا بەکاری دێنن. بەڵام بەکارهێنانی زۆری ژەهراوییە. کاتی خۆی خەڵکی گەڵای وشک کراوی ئەم گیایەیان وەک تەماکۆ کێشاویانە بۆیە ئەم ناوەیان لێ ناوە. ئێستاش لە هێندێک شوێن بۆ کەڵک وەرگتنی لە دەرماندا دەچێنن.
ناوە لاتینیەکەی لە وشەی "mons" (کێو) و مانای "کە لە چیا دەڕوێ" دەدا.
ئە ئاڵمانی Berg-Wohlverleih پێدەڵێن.
بە سویدی پێی دەڵێن Slåttergubbe. بەڵام لە لایەن گیاناسی ناوداری سویدیەوە "Linné" ناوی "Hästfibbla" بۆ داناوە هەر بۆیە سویدیەکان ناوە لاتینیەکەی بەکار ناهێنن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-