تووری سوور، سوورە توور، رووەکێکی یەک یان دوو ساڵەیە و لەو گیایانەیە کە مرۆڤ بۆ خواردن دەیچێنێ و پەروەردەی دەکا. لە سەرەوە گەڵای پان و تۆزێک زبری سەوزی هەیە و لە ژێر ئەرزیشەوە سەلکێکی سووری هەیە، ئەم سەلکانە دەتوانن سپی و رەشیش بن. لە هێندیک شوێندا تاکوو ١ میتریش بەرز دەبێ. گوڵەکانیشی رەنگیان سپی یە. تۆوەکەشی ورد و رەنگی رەشە. تامی تۆزێک تیژ و توونە و بە کاڵی وەک سالاد دەخورێ.
ئەم گیایە ناوە لاتینی "sativus"یەکەی خۆی لە وشەی satus وەرگرتووە کە مانای "چێندراو" دەدا.
بە ئاڵمانی Garten-Rettich, Radieschen پێ دەڵێن.
بە سویدی Rädisa پێدەڵێن.
سهیری گوڵە ترپچه و ترپۆکە بکه.