تەڕە بن، تەڕەبنە یان تەڕەون گیایەکی کوێستانەکانی کوردستانە، نەبەری هەیە و نەک زۆریش گەورە دەبێ. لە هێندیک سەرچاوەدا لە ئینتەرنێت نووسراوە کە بە فارسی پێی دەوترێ "سنجد کوهی"، بەڵام من پێم وانیە کە وابێ. چوونکە ئەوەندەی من تەڕەبنم دیبێ بێجگە لە سێبەر و ئاخنینی دەم جەواڵ و دووتایی و کەرەستەی دیکەی ئاڵف هێناوە، بە کەڵی هیچیتر نایە و وەک وترا بەریشی نیە.