BackWater cress
تەڕەتیزە

Latin: - Nasturtium officinale rbr - Rorippa nasturtium-aquaticum (L.) Hayek
English: - Water cress
تەڕەتیزە 

شاهیی، دێژنک، گیایەکی بە بنچی ئاوییە کە باڵای لە ٢٠ تاکوو ٨٠ سانتیمیتر هەڵدەچێ. گیایەکی خۆڕستە و لە ئاو و جۆگەلە و مێرگۆڵەکانی کوردستاندا زۆر دەڕوێ، بەڵام ئەگەر بیانهەوێ پەروەردەی بکەن دەبێ بە تۆو بیچێنن. لاسێ زۆری هەیە و لە سەر ئەرز و لە سەر ئاو رادەکسێن، گیایەکی بێ کورکە و لاسکی تۆزێک لەسەرەوەی
ئەرز لێک جیا دەبنەوە و دەبن بە چەند دانە. گەڵاکانی گەڵای چووکەتری هێلکەییان لێ دەبێتەوە. گوڵیکی سپی ئاماڵ پەموویی دەگرێ کە درێژیەکەیان لە ٤ تا ٦ و پانیەکەیان لە ٢ تا ٥ میلیمیترە. تۆمەکەیدانەکەی کیسەییە و چەماوەیە کە لە ٨ تا ١١ میلیمیتر و پانیەکەشیان ٢ میلیمیترە، رەنگی تۆمەکانیش قاوەیی و ساف و لووسن. ئاخر و ئۆخری مانگی خاکەلێوە و دووهەم مانگی بەهار پێدەگا. بە تەرچێ خواردنی زۆر خۆشە بەڵام کە پیر بوو و گوڵی کرد بە کەڵک نایە. پێشتر بۆ دەرمان بەکاریان هێناوە.
بە پێی زانیارییەکانی Nordstedt 1920 یەکەم جار لە وڵاتی سویددا کە ناوی ئەم گوڵە بە نووسین هاتووە، ساڵی ١٦٨٥ بووە ئەویش لە لایەن "Rudbeck" لە "Hortus botanicus".
ناوە زانستیەکەشی "nasturtium-aquaticum" لە دوو وشەی لاتینی "nasus" (لووت، کەپۆ، پۆز) و "tortus" (عەزاب، ئێش و ئازار) و هەروەها "aqua" (ئاو) و هەمووی پێکەوە دەبێ بە " لە نێو ئاودا دەژی و لووت ئازار دەدا". ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆنەی کە لێی دێ و لە بۆنی "تووری کێوی" (Armoracia rusticana) دەچێ.
بە ئاڵمانی Brunnenkresse پێ دەڵێن.
بە فارسی ئەم ناوانەی هەیە "ترتيزک آبى"، "علف چشمه"، "آب تره"، "بولاغ‌اوتى".
بە سویدی Källfräne پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-