توسی، دڕکە خەنجەر، تێسو، تێسوو (Echinops) گیایەکی چەند ساڵەیە، گیایەکی دڕنی خۆڕستی کوێستانە، گوڵێکی دڕکاوی رەنگ شین و بەرەوش دەگرێ. جۆری زۆرە و تەنیا لە ئێراندا ٥٤ جۆری ناسراوە. زۆرتر ئەم گیایە لە بەرزاییەکی ١٨٠٠ میتری سەرەوەی ئاوی دەریاوە دەبینرێ.
بە فارسی ئەم ناوانەی هەیە: شکر تیغال، تيهال، خارشكر، گل تيغال، خوزوكِك، رعيالابل، شوكالجمال، شكر تيار، كك، خوز و چرك گلو.
بە سویدی پێی دەڵێن Grå bolltistel کە لە هێندێك شوێن بۆ جوانی لە نێو حەوش و باخچەدا دەچێنن. لاسکەکەی و نێو سەلکەکەی لە ژێر دڕکەکانەوە کە بە قەد نۆکێك دەبێ دەخورێن. ئەم گیایە قەدیم بۆ دەرمان بەکاریان هێناوە و بە هۆی ئەوەی هێندیك جڕو جانەوەر و مێش بە بۆنەی شیلەکەیەوە لەسەری هەڵدەنیشێن مەوادێک پێ دێنن کە بۆ کۆکە و هەناسەکێشان دەرمانی باشە.
سەیری سەرکەتەشی و کەرکەتەشی بکە.