تیرەی گوڵ کاتژمێرەکان یان گوڵ سەعات "Passifloraceae" تیرەیەکی چووکە و تێکەڵاون لە نزیک ١٢ رەگەز و نزیکەی ٦٠٠ جۆر گیا کە ناوچەکانی نێوان هێڵی ئیستوادا و سنوور روانیان بەتایبەتی لە ئامریکا و ئافریقا یە. ژمارەیەکی زۆریان تایبەتن بە رەگەزی Passiflora (دارای جۆری زینەتی زۆر) و هەروەها بە Adenia. تایبەتمەندی ئەم تیرەیە ئەوەی کە بە دەگمەن تێیاندا هەڵدەکەوێ کە وەک وەک دار و یان تەنانەت وەک بچکیش گەورە بن، هەموویان گیان، لاسکەکانیشیان دەهاڵێن بە دار و دەوەنی دەوروپشتیاندا.
گەڵاکانیان جیا جیا و تاک، بە شێوەیەکی ئاسایی لە پەنجە دەچن و قنچکیان نیە و نووساون بە لاسکەکەوە، گوڵە تاکەکانی نێر ـ مێو و یان هەردووک جۆری نێر و مێوە لەسەر یەک بن. یەک بن یان دوو بنی هەیە. گوڵەکانی پێکهاتوون لە پێج ئەندام کە هێندیکیشیان دەکرێ بە بێ گوڵبەرگ بن و هێندێکیش پەرچەنیان هەیە کە ٢ جار زۆرترن لە کاسەی گوڵەکان. تۆمدانەکەیان لە ٣ تا ٥ دەنگە لە ژوورێکیدان کە سەروبن روویان لە یەکە. بەرەکەیان لە کیسە دەچێ.