ئەم تیرەیە لە گیاکان، یەکێک لە تیرە گەورەکانی گیا گوڵدارەکانە کە گەڵاکانیان جیان و جۆریان یەکجار زۆرە، بە جۆرێک کە ٣٥٠ رەگەز و ٤٠٠٠ جۆرە کە زۆرتریان لە ناوچە سارد و کەش و هەوا خۆشەکانی نیو گۆی باکووری زەویدا دەڕوێن.
لە تایبەتمەندیەکانی گوڵەکانی سەر بەم تیرەیە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ئاسایی و گشتی گیای ئاسایین بەڵام بە دەگمەن دەکرێ نموونەیەک لە جۆری چێوی یان ئەندامێکی چێوەیان تێدا بدۆزرێتەوە. گەڵاکانیان سادە و ساکار و گوڵەکانیان نێر و مێن و پێک هاتوون لە ٤ جامگۆڵ و ٦ پەرچەم کە ٢ دانە لە پەرچەمەکان چووکەتر و ئەو ٤ دانەکەیتری بەرزترن.
بەرەکەیانن بە شێوەی تورەکە (Silique) و تورەکەیەکی چووکە (silicule) لە زۆربەیاندا ٤ ترەکی گەورە دەم دەکەنەوە. لە نێو ئەو بەرانەی کە لە نێو تورەکەکاندن میوە هەیە کە درێژییەکانیان دەگات ٣ بەرامبەری پانیەکەیان وەک شەوبۆ، بەڵام میوەیەکان نێو تورەکە چووکەکان درێژیان ٣ بەرامبەر پانیەکەیانە و لە فندق دەچن.