تیره‌یه‌که له گیاگه‌لی "دووله‌تکه‌ییه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicotylédonesdialypétales که به‌ربڵاوترین تیره‌ی گیاکانه، ئه‌م تیره گیایه جام Sépaleی (په‌ڕه سه‌وزه‌کانی دیوی ده‌ره‌وه‌ی گوڵه‌که) گوڵه‌کانیان ناڕێک و پێکن و پێکه‌وه نووساون و لووله‌یه‌ک پێک دێنن. پیاڵه Corolle گوڵه‌که‌شیان (په‌ڕه‌کانی نێوه‌وه‌ی په‌ڕه سه‌وزه‌کانی گوڵه‌که) پێنج په‌ڕه‌ن و به قه‌ت یه‌ک نین. یه‌کێک له په‌ڕه‌گوڵه‌کان که له هه‌موویان زلتره و له سه‌ره‌وه‌یه، ناوی "ئاڵا" Etandardه و دوو په‌ڕه‌ی دیکه‌ی که له ته‌نیشت و بن و ئه‌م لاو ئه‌ملایان گرتووه پێیان ئه‌ڵێن "باڵ" Aile و دوو په‌ڕه‌که‌ی تر که له ژێر ئه‌مانه‌وه‌ن و لێواره‌که‌یان پێکه‌وه نووساوه ناویان "ناو" Carébeه. نێرتک (Androceae) که‌یان له ١٠ له‌ق که ٩ دانه‌یان پێکه‌وه نووساون پێک دێن و به‌مجۆره لووله‌یه‌ک پێک دێنن و ئه‌وه‌ی ده‌هه‌م له نێوانیان دایه. به‌ری گیای سه‌ر به‌م تیره‌یه به شێوه‌ی کلو (که‌لوو، کێلان)ن. دانه‌کانیان "ئالبومن" (ئه‌و به‌شه له تۆ‌و که نوتفه‌ی گیاکه ده‌پارێزێ) یان نیه، به‌ڵام هندێک مه‌وادی خوراکی باشیان تێدایه. ئه‌م تیره‌یه زۆربه‌ی دانه‌وێڵه‌کان (نۆک، باقله، لوبیا، ماش و ولێره و …) ئه‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها گیای ئاڵف وه‌ک شه‌وه‌ر ووێنجه و هه‌موو جۆره گه‌ون و گیاگه‌لێک که بۆ ده‌رمان ده‌شێن وه‌ک ده‌سته "گوڵ هه‌رێشمه‌کان" و فلوس و ته‌مرهند و هیتر ئه‌گرێته خۆی.