مارچێو، گیا گوڵەنگ، مارگره، مارول، باناڕۆمی، گه‌وڵه زه‌ر، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "سوێسنیه‌کان" Liliaceés و له ده‌سته‌ی مارچێوه‌کان Asparageés و له ٧٠ تاکوو ١٢٠ سم به‌رز ده‌بێ و لاسکێکی ساف و چێویی هه‌یه و به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ. گیایه‌کی جوان و به پنجه و له به‌ر جوانییه‌که‌ی ده‌یچێنن و به‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن. له سه‌ر لاسکه ناسک و قیته‌کانی هێڵگه‌لێکی فره جوان خۆیان ئه‌نوێنن. مارچێوه دانه‌یی و به ڕه‌نگی سه‌رز ده‌ڕوێن. مارچێوه دانه‌یی و به ڕه‌نگی سه‌وز ده‌ڕوێ، گه‌ڵاکانی که له پووڵه‌که ده‌چن له ته‌نیشتیانه‌وه له ٣ تاکوو ٨ لقی باریک و درێژ به چه‌پکه ده‌ڕوێن. گوڵه‌کانی له مانگه‌کانی کۆتایی به‌هار و هاویندا ده‌ڕوێن. به‌ره‌که‌ی سوور و جوانه و پڕه له ده‌نکه. لاسکی مارچێوه له سه‌وزیه خۆراکی یه خۆشه‌کانه، به‌ڵام ژنی دووگیان (زگپڕ) نابێ زۆری بخوا. لاسکی ژێر زه‌ویی ئه‌م ڕووه‌که بۆ ده‌رمان ده‌شێ. له‌م ڕووه‌که نزیکه‌ی ٤٠ جۆر ناسراوه که هه‌موویان هی ناوچه گه‌رم و نیوه‌گه‌رمه‌کانن.
سەیری بەناڕۆمی و گەوڵەزەر بکە