BackBlack Radish
ترپ

Latin: - Raphanus niger, Raphanus sativus L.
English: - Black Radish
ترپ 

توور، ترەویی، توورە رەشە، ترپە رەشە، گیایەکە خۆڕست و پەروەردە کراو هەیە، سەلکێکی هەیە بە خڕی و بە درێژی و بە رەنگی سوور، سپی و رەش هەیە. ترپ لە ئاو، مەوادی قەندی، پروتئین، مەوادی کانی، ئاسن، کلسیۆم، فسفۆر، منیزیۆم، ڤیتامینی A ،B1 ،B2 ،C ،PP .
١ـ لە سەوزیجاتدا بە گەرم دەژمێردرێ
٢ـ ئەم گیایە و سەلکەکەی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خواردن باش هەزم بکرێ و بای نێو گەدە دەربکا.
٣ـ ئەگەر پێش لە خواردن بە کەرێوە بخورێ ئەوا ئیشتهای مرۆڤ دەکاتەوە.
٤ـ تەوژمی خوێن بەرەوە لای مووەکان رادەکێشێ و دەبە بە هۆی بەهێز کردنی مووەکانەوە و بەرگری دەکا لە ورینیان.
٥ـ شیلە و ئاوی ترپ بۆ موو هێنانەوە زۆر باشە دەڵێن ئەگەر بکەوێتە سەری شوێنێک کە مووکەی نەماوە، دووبارە مووی ئەو بەشە دێتەوە.
٦ـ دەڵێن خواردنی ترپ رەنگ و روخساری مرۆڤ دەکاتەوە.
٧ـ کوتراوی ترپ لەگەڵ هەنگوین بۆ لە نێو بردنی شین بوونەوەی پێستی ژێر چاو زۆر باشە و لە نیویە دەبا.
٨ـ مەرهەمی ترپ بۆ زام و برینی خراو و جۆشی دەم و چاو زۆر باشە.
٩ـ ماڵێنی ئاوی ترپ لەسەر پێستی لەش دەبێتە هۆی دوور کەوتنەوەی مێشوولە و مۆریانە و هەر بۆیە نایگەزن.
١٠ـ ترپ دەبێتە هۆی لە نێو بردنی ژەهر و سەمی نێ گورچیلە و سپڵ.
١١ـ خواردنەوەی ئاوی ترپی رەش بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون و زۆر دەخۆن و هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە چەوری و هێلکەی زۆر دەخۆن دەرمانی زۆر باشە.
١٢ـ بۆ گەدەی تەمەڵ و تەوەزل زۆر باشە و بەکاری دەخات.
١٣ـ بۆ بێ خەوی زۆر باشە.
١٤ـ بۆ دەرمانی سیاتیک و نقرس، لاوازی ئەعساب، رۆماتیسم و بەردی گوورچیلە و کۆئەندامی هەناسە کێشان و باشە و بۆ کەمی ڤیتامین C و نەخۆشی راشیتیسم (نەرمی ئێسکەکان) زۆر باشە.
سەرەڕای ئەم هەموو باشیانە، ئەگەر لە رادەبەدەر کەڵکی لێوەربگیردرێ، دەبێتە هۆی دڵە پێچە و بۆ ددانیش خراپە.
بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە "کتێبی فرهنگ گیاهان دارویی"دا دەنووسی کە لە کتبی "تقویم الابدان"دا باسی ئەوە کراوە کە گوایە سوقرات لە کاتی هەڵکەندنی ترپدا، دەسکەی چەقۆکەی کە لە شاخ دروست کرابوو بە هۆی ئاوی ترپە رەشەکەوە کون کون بوو، هەر بۆیە ئەوەیش بۆی دەرکەوت کە خواردنی ئاوی ترپە رەشە بۆ ماوەی ٤ رۆژ هەموو لکەکانی لەش دەر دەکا و رۆژێک جارێک خواردنی ئاوی ترپە رەشە تاکوو یەک حەوتوو، دەبێتە هۆی ساڕێژ کردنی هەڵمسانەکای گەدە و ریخۆڵەکان و قوڕگیران و قورگ ئێشەیەک. هەروەها تێکەڵاوێک لە ئاوی ترپە رەشە لەگەڵ ئاوی گڕگە (تاڵەبی) و ئاوی سێو لە هەرکامیان پەرداخێک لە ماوەی یەک حەوتوودا، دەبێتە هۆی ساڕێژ کردنی نەخۆشی برس () و یان پەلە پەڵە سپیی و رەشەکانی سەر پێستی لەش لادەبا. هەروەها تێکەڵاوێک لە ئاوی ترپە ڕەشە و هاڵەبەڵاڵووک (لە هەر یەکە پەرداخێک) بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەبێتە هۆی ساڕێژ کردنی نەخۆشی یەرەقان...

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-